جوێن زیاتر بدەی توانات زیاتر دەبێت
  2021-03-05       2690       

نوسینی: رۆژنامەنووسی پزیشکی ئەندیرس ئۆکر، ڤیڤیان اڵسترۆم، ئیدا گوستاڤسون

وەرگێڕانی‌: سەرکەوت جەلال دەباغ

جوێندان بەرێژەیەکی مامناوەند ئامادەمان دەکات بۆ داهێنان‌و تواناهەبونی زیاتر

ئەندیرس ئۆکر رۆژنامەنووسی پزیشکی:
ئەم تێئورییە لە لایەن توێژەران لە کونفرانسی دەرونی کومەڵگادا لەپێرمینگھام لەشانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن پێشکەشکرا.

هاتنەوەیادی جوێن
توێژەران پیانوایە کە جوێن دەبێتە میکانیزمێک کە وادەکات توانامان زیاتر بێ و بەردوام بین لەو کارەی کە خەریکی ئەنجامدانین. 
هۆی ئەوەی کە ئێمە زیاترجوێن دەدەین  زۆر ئالۆزترە لە وەی کە ئێمە جوێندان بەکاردەهینین وەک سوکایەتیەک و بە پێی توێژەران لەوانەیە جوێندان جۆرێکبێت لە ئازادکردنی هەستەکان کەوا دەکات هەست بەهێزێکی زیاتر بکەین، 
لە توێژینەوەکەدا وایان کرد کە بەشداربوان گەمەی شەرانگیزی یاریە کۆمپیۆتەریەکان وازی بکەن ئەمە وای کرد دوای وازیکردنەکە جوێن زیاتر بدەن.
لە کاتی وازیکردنەکەدا داواکرا لە بەشداربوان کە هەوڵبدەن زۆرترین جوێن لە دوای وازیکردنەکەو لە پێش وازیکرنەکەدا بێتەوە یادیان.
پێش یاریکردنەکە زوربەیان لە توانایاندا بوو نزیکەی ٧ جوێن بێتەوە یادیان، بەڵام دوای یاری کردنەکە ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە. 
چاکترە ئەگەر جوێن بدەی
یاریە کۆمپیۆتەریەکان وایان لە بەشداربووان کرد کە هەست بە شەڕانگیزی زیاتری خۆیان بکەن، هەر لەبەر ئەوەش زمانیان بەشێویەکی هەستیارانە زیاتر کاریتێکرا.
توێژەرەکان پێیان وایە کە هەر لەبەر ئەوە هەست دەکەین کە کاتێک بێزار و توڕە بوین باش بوو جوێنماندا.
بەکارهێنانی وشە تابوو وەکان  کاتێک کە ئێمە بێزارین وامان لێدەکات کە هەست بە هێزێکی زیاتر بکەین وهەست بە ئازارێکی کەمتربکەین.
توێژەران کە ئەم تۆێژینەویەیان ئەنجامداوە  پێیان وایە کە جوێندان وات لێ دەکات کە هەست بەئازاری کەمتربکەیت.
ئەمەیان لە ریگای دابەشکردنی بەشداربووان بەسەر دوو گروپی جیاوازدا تاقیکردەوە کە هەردوو لا دەبێت پەرداخێکی پڕ لە ئاوی تەزیو بگرن بە دەستیانەوە بەشێکیان بۆیان هەبوو جوێن بدەن، ئەوی تریان دەبوایە بە تەواوەتی بێدەنگبن.
ئەو گروپەی کە جوێنیان دەدا توانییان پەرداخەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر بە دەستیانەوە بگرن.
بە شێویەکی سنووردار جوێن بدە
توێژەران دەڵێن ئەوانەی کە پێیان وایە بەکارهێنانی جوێن بەهۆی لاوازیی رێژەی هۆشمەندیەوەیە، یان بەهۆی زەخیرە وشەیەکی لاوازەوەیە هەڵەن، لە راستیدا ئەمە واتای ئەوەیە کە ئەو کەسانە زمانێکی دەوڵەمندو بە هەستیان هەیە و ئەمە داهێنانە لە بەکارهێنانی زماندا.
لە هەمان کاتدا دەبێت بە شێوەیەکی سنووردار جوێن بەکاربێنیت، لە بەر ئەوەی گومان دەکەن کە چەند زیاتر جوێن بەکاربێنیت جوێنەکان کاریگەرییان کەمتر دەبێت.

ئازارت هەیە؟ جوێنێک یان دوو جوێن بدە. ئەمە لە راستیدا لەوانەیە ئازارەکانت کەمکاتەوە. بەڵام هەموو جوێنێک پەسەند نییە، ئەمە لە توێژینەوەیەکی تازەدا باسکراوە
جوێن لەوانەیە کە گوێت لەم وشەیە دەبێت هەست بە شتێکی ناخۆشکەیت بەڵام لە راستیدا لەوانەیە بۆ ئێمە باش بێت کاتێک دەمانەوێت لە ئازار رزگارمان بێت.
پێش دەیان ساڵ توێژەران ئاشکرایان کرد ئەگەر جوێن بدەیت و دەست بخەیتە ئاوکی تەزیەوە هەست بە ئازارێکی کەمتر دەکەیت.
جوێندان لەوەئەچێت سنووری بەرگریگرتنی ئازارمان بەرزبکاتەوە و هەروەها هۆی کەمکردنەوەی ئازارەکەدەبێت.
یەکەم توێژینەوە چەند توێژینەوەیەکی تری بەدوادا کرا، یەکێک لەوانە پیشانمان دەدات کە کاریگەریە ئازارشکێنەکە پەیوەستە بەوەی چەند بە زۆری لە ژیانی ئاسایدا جوێن دەدەین.
ئەوی کە بەشێوەیەکی بەردەوام واتا رێسابەند و بەزۆری جوێن دەدات بەبێ هێچ هۆیەک، هەمان کاریگەری ئازارشکێنی باشی پێ نابەخشێ جوێندان بە بەراورد لەگەڵ کەسێکدا کە بە جوێندان رانەهاتوە لە کاتی ئاسایدا. بۆشمان دەرکەوتوە کە کرداری بێڕەوشتی وەک بەرزکردنەوەی پەنجە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی  ئازارەکانمان.
کاتێک جوێن دەدەین یەک لەسەر سێی ئازارکەمدەبێتەوە
تایپەتمەندیەکی جیاواز کە پێی دەڵێن دیاردەی کەمبونەوەی ئازار، بەواتەی هەستکردن بەئازاری ماسولکە کەمتر دەبێت. 
ئەم دیاردەیە زۆربەی کات وەک میکانیزمێکی نەناسراوی ژیانەوەی دەمارەکان باس دەکرێت کە پاڵەپەستو دەخاتە سەر ئازار، بۆ نمونە مەشقکردن یان مژادی کافیین هەمان کاریگەری هەیە.
لەم توێژنەوە نوێیەدا بەشداربوان دابەشکران بەسەر چەند گروپێکدا، یەک لەو گروپانە بۆی هەبوو وشەی فاک (نەفرەت) بەکاربێنێت، لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا
گروپێکی تر بۆی هەبوو وشەیەکی ناشرینی تر بهۆنێتەوە کە بیرماندەباتە لای وشەی فاک (نەفرەت).
دواتر هەردو لا دەستیان خرایە ئاوی تەزیو، لەهەمانکاتدا هەر گروپەو جوێنەکەی خۆی بەکاردەهێنا، واتە هونراوەکە یان راستەقینەکە.
ئەو لایەنەی کە وشەی فاک (نەفرەت)ی بەکاردەهێنا ئازارەکەی بە رێژەی ٣٢٪ کەمبۆوە لە هەمان کاتدا بە رێژەی ٣٣٪ هەڵکردنیان بۆ ئازار بەرزبۆوە.
لە گروپەکەی تردا ئەو وشەیەی گوایە جوێنە کە هونرابۆوە، هیچ کاریگەریەکی نەبوو.
ئەگەر بمانەوێ جوێن بدەین ئەبێ هەرە زبرەکەی هەڵبژێرین، بە تایبەت ئەگەر بمانەوێت ئازارەکانمان کەمبکەینەوە.
هۆیەکەی ئەوەیە کە وشەی ناشرین کە وەک وشە قەدەغەکراوەکان (تابو) تێدەگەین هەستەکان دەخەنە کار،هەروەها زویر و بێزاردەبێن.
کاتێک کە ئێمە توڕەین، دەتوانین باشتر مامەڵە لەگەڵ ئازاردا باشتر بکەین، توێژەران وا دەڵێن.
توێژینەوەیەک: ئافرەتانی هۆشمەند جوێن زیاتر دەدەن لەوانەیتر
ئەگەر دەم پیسبین پێویست ناکات واتایەکی هەڵەبێت-ئیمە جوێندەدەین، ئەمە زۆر راستە
کە هەموو شتێک وێڵدەبێت لەوانەیە دڵگیریمان بۆدروستکات، دەروازە بکەرەوە بۆ تووڕەیی لە رێگای چەنەبازییەکی چاکەوە دروستبکەن، بەڵام بۆ هەندێکمان وشەی ناشرین چۆتە ناو گەنجینەی رۆژانەی وشەوە، بەنمونە "پیس برسیمە"، "بەنەفرەت چەند خۆشە"،  یان " نەفرەتی لێبێت دەمێکی وەرزشی زۆر دژواربوو".
ئەگەر هەست بەکەمێک گوناه دەکەیت ئەگەر یەکێک رەخنەبگرێت:"چەند جوێن دەدەێت" لەوانەیە تۆ ئەمە وەک پیاهەڵدانێک وەربگری – لەبەر ئەوەی ئەمە بەتەواوەتی هەڵە نیە!.
لەوانەیە پەیوەندیی بە جوێندانەوە هەبێت
توێژەران لە *زانکوی روچیستیری ئەمریکی پرسیاریان لە ١٠٠٠ کەس کرد دەربارەی٤٠٠ خووی جیاواز و بۆیان دەرکەوت کە پەیوەندییەک هەیە لە نیوان جوێندان و هۆشمەندیدا. مرۆڤە زیرەکەکان جوێن زیاتر بەکار دەهێنن لەوانەی تر.
وردەکارییەکی بەچێژ ئەوەیە ئەوکەسانەی کە جوێن زیاتر بەکاردەهێنن مەیلدارن کە لەناو ماڵەکانی خۆیاندا بە رووتی بسوڕێنەوە و چێژ لە بەرچایی تیژوەردەگرن.

هەروەها توێژینەوەیەکی تر هەیە کە بۆمان دەردەخات کە جوێندان تەندروستە، ئەمە وامان لێدەکات کەتوانامان زیاتر بێ بۆ ماوە وەرزشێکی درێژترو چڕتر.
چ شتێک هەستی ئازادیت دەداتی لەوە زیاتر کە لەم کاتانەدا لە زارتەوە وشەی بەنەفرتبێت دەرچێت:
تووڕەیت؟ ئێستا توێژەرانی *زانکۆی روچیستیر لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە ئەو ئافرەتانەی کە جوێن زۆر دەدەن، هوشمەندترن لەوانی تر.
لەو راپۆرتەدا کە لە پێرسۆنالیتی ئاند ئیندیڤیدوال بڵاوبۆتەوە ١٠٠٠ کەس دەربارە ٤٠٠ خووی جیاواز وەڵامیانداوەتەوە.
ئەنجامەکەی؟ ئەو ئافرەتانەی کە زیاتر جوێنیان دەدا هەر ئەوان خاڵی بەرزتری رووناکبیرییان دەستکەوت.
لەوە زیاتر تۆێژینەوەیەک لە *زانکوی کیلی کەڵکەکانی تری جوێندان: هێزی جەستەیمان زیاد دەکات و وامان لێدەکات کەتوانای مەشقکردنمان بۆ ماوەیەکی درێژخایەنتر بەهیزتربێ.
لەوانەیە وشەی بەنەفرتبیت زۆر ترسناک نەبێت، ئەگەر دڵنیابیت لەوەی کە ئەمە ئاماژەیەکە بۆ هوشمەندیی زیاتر؟
جوێنەکان جێگەی تایبەتیان لە مێشکدا هەیە:
جوێنەکان لە ئاخاڤتنی رۆژانەماندا جێگەیان نابێتەوە -هەرچی چونێک بێت بە پێی مێشکمان، کە لە راستیدا ئەم وشە ناشرینانە بە جیا لە زەخیرە وشەی ترماندا ئەمبار دەکا.
پزیشکە پسپۆرەکانیی کۆئەندامی دەمار و نەخۆشیەکانی، کە ئەو نەخۆشانەی توشی سه‌کته‌ی مێشک بوون و زەرەری داوە لە مێشکیان پشکنیوە وای لیکردون نەتوانن قسە بکەن بەڵام هەر دەتوانن جوێن بدەن.
بە پێی گۆڤاری نیوزسکینتیست تۆێژەرەکان لەو باوەرەدان کە جوێنەکان لە نیوەی راستی مێشکدا ئەمباردەکرێن، لەکاتێکدا وشەکانی تر لە لای چەپدائەمباردەکرێن.
یەکێک لە ناسراوترین نەخۆشەکانی سه‌کته‌ی مێشک کە ئەم سوکە نەخۆشیە سەیروسەمەرەیەی هەبوو، شاعرو نووسەرو رەخنەگری فەرەنسی سەدەی هەژدەیەم شارل پیێر بودلێر، کە لە لایەن نەنەکانەوە دەرکرا کە پەرستیارییاندەکرد لە نەخوشخانە، لەبەر ئەوەی ئەو بە جۆرێکی لاسارانە هەمووکاتێک بەردەوام بوو لە جوێنپێدانیان.
تازەگەری دەربارەی جوێنی کۆن
وشەی ناشرین هەن و بە بەردەوامی هەر هەبوون.
لە پەڕتوکێکی تازەدا گروپێک توێژەری زمان لە وڵاتانی باکوردا تازەترین توێژینەوەیان پێشکەشکردوە دەربارەی جوێن.
چۆن جوێن بەکاردەهێنرێت و چ ئاکارێک هەبووە بۆ جوێندان لە لایەن پیاو و ئافرەتەوە؟
چ وشەیەکیان بەکارهێناوە لە سەدەی شانزەیەمدا کاتێک ویستویانە شتێکی ناشرین بڵێن؟
گروپێک توێژەری زمان لە وڵاتانی سوید، نەرویج، دانمارک، فینلەنداو لیتاون لە ساڵی ٢٠١٠دا هاوکارییەکیان دەستپێکرد بۆ ئاسانکردنی توێژینەوە دەربارەی جوێندان لە زمانەکانی باکوردا، بوارێکە کە پێشتر لە توێژینەوەی زمانەوانیدا پشتگوێخرابوو. سەرئەنجامی ئەو هاوکارییە پەرتوکێکی ٢١٥ لاپەڕەیی بوو بەناوی جوێن لە وڵاتانی باکوردا.
نووسەران نزیکدەبنەوە لە چونێتی بەکارهێنانی جوێن و ئاکارەکانی جوێندان لە تەمەنی جیاوازدا و بەکارهێنانی جوێن لە ئامرازی راگەیاندن و، هەروەها چون جوێن لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر دەگوازرێتەوە، هەروەها جوێندان لە کۆنەوەو جوێنە کۆنەکان.
وشە ناشرینەکان ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و زمانەوانیان هەیە  کە ئێمە دەمانەوێت تێبگەین. جوێنەکان دەربارەی ئێمەی مرۆڤ و ئەو کومەڵگایەی کە تێیدائەژین شت زۆر ئاشکرائەکەن، دەربارەی پەیوەندیەکانمان و بەهاکان لە پێشان و ئیستادا، *ئوولا ستروه-وۆلین کە مامۆستایە لە زمانەکانی باکۆردا لە زانکۆی ئوپساڵا
لە بەشەکەی خۆیدا لەم پەرتوکەدا بە ناونیشانی جوێن لە رووانگەیەکی میژوییەوە. وتارەکە بنیادنراوە لەسەر لێکۆڵینەوە لە ٤٥ دەقی شانۆیی لە سەددەکانی حەڤدە وهەژدە و نۆزدەدا رێک لەدرامادا هەندێک جوێنی تێدایە، لە کاتێکدا نووسینی کۆن لە شێوەکانیتر بەدەگمەن تیایاندایە. 
بابەتە زانیارییەکان سوپاسبەخشن لەرێگای ئەوەی کە نووسەرانی شانۆنامەکان چنیویان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی خەسڵەتبدەنە کەسایەتی ئەکتەرەکان کە رۆڵ دەبینن، تا رادەیەک  قەربووکردنەوەیە بۆ گۆتوبێژی خەیاڵیی نێوانیان.
توێژینەوەکان بۆمان دەرەخەن کە تا ناوەراستی سەدەی حەڤدە خراپتربوو "بەدبەکارهێنانی ناوی خوداوەند" لە "سوێندخواردن بە ئەهریمەن".
ئوولا ستروه-وۆلین بۆی دەرکەوتوە کە جوێندان بە شێوەیەکی گشتی لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەدا تایبەتیمەندتربوو. بێجگە لەوەی هەڵبژاردنی جوێنەکان زۆر زیاتر پەیوەندییان هەبوو بە دۆخی کۆمەڵایەتی  لە شانۆنامە کونەکاندا بە براورد لەگەڵ تازەکان. 
لە لایەکی ترەوە هەر لە دەستپێکەوە ناتوانین جیاوازییەک ببینین لە پێوەری جوێندانی نێوان پیاو و ئافرەت؛ ئەمە وردەوردە دێتە پێشەوە. لە سەدەی هەژدەدا تەنها پیاو دەیتوانی جوێن بەکاربێنێ  کە وشەی شەیتان یان دۆزەخی تێدا بێت. 
ئافرەتان ئەوسا نەیاندەتوانی تەنانەت ئەو وشانەی ئێمە ئیمرۆ بە بێ گوناهیان دەزانین وەک جێگرەوەێکی نەرمی جوێن لە بابەتی توسان، ئاتتان، هوندان، ئوولا ستروه-وۆلین وادەڵیت.
توێژەری دووهەمی زانکۆی ئۆپساڵا لە پەرتوکەکەدا، *ئێریک فالک، دەربارەی سوکایەتیپێکردن لە سەدەی شانزەدا دەنووسێت.
وتارەکەی لەسەر توێژینەوەیەکی چڕ بنیات نراوە لە سەدان کۆنووسی دادگاکانی شاری زانکۆی ئوپسالا. ئەم جۆرە دەقانە دەستەیەک جوێنی زۆری تێدان لەبەر ئەوەی مرۆڤە سوکایەتپێکراوەکان سوکایەتیەکانیان لەبەردەم دادگاکاندا باس دەکرد. 
زۆربەی کات یەکتریان بە دز، ساختەباز، لەشفرۆش تاوانباردەکرد، هەروەها بە زۆر وشەی ناشرینی تر و ناوو ناتۆرەی سوکایەتی پێکردن تاوانباردەکرد.
بۆ ئەم جۆرە بەد بەکارهێنانەی زمان دادگای شارەوانی ئوپساڵا بەبەردەوامی سزادان بە دراو سەپاندوە، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی ئۆپساڵا  کە جۆرە دادگایەکی زانکۆبوو، بە هەمان سامناکی نەیدەڕوانیە وشەی جوێندان.  
توێژینەوەکە بۆمان دەردەخات بەشێوەیەکی روون جیاوازی نێوان کلتوری ئاخاڤتنی زارەکی مرۆڤی شاری و کولتوری زمانی نوسراوەکانی زانکۆمان بۆ دەردەخات. 
شارییەکان وا تێگەیشتبوون کە جوێنە ناشرینەکان تاوانبارییەکی بێ بناغەی بۆ جورەها تاوان و کەموکوڕیی کۆمەڵایەتی و، دەچونە دادگا کە لێکۆڵینەوەی دەکرد لە رێژەی راستی جوێنەکان یان تاوانەکاندەکرد. 
لە لایەکی ترەوە پرۆفیسورەکان و خوێندکارەکان بۆ رێژەی راستی و دروستی جوێنەکان هەڵسەنگاندیان نەدەکرد. ئەوان واتیدەگەیشتن کە ئەمە جۆرە دەربڕینێکی پڕ لە هەستە بۆ توورەبوون و بێ ئومێدی بوون.
لە هەمان کاتدا جۆراوجۆری زمانی کۆمەڵایەتی ئاماژەیە بۆ پێشکەوتن لەوێدا و لە ئەزموندا بینراوە، بابەتیانە واتاکانی سووکایەتیپێکردن پێشدەکەون بەرەو نابابەتیی، چالاکیی کەڵکپەرستیی لە ئاخاڤتنی پڕ لە ناکۆکیدا، ئێریک فالک  کە مامۆستای زمانی سویدیە لە زانکۆی ئوپسالا و لە کۆلێژی زمانەکانی باکۆردا وادەڵێت.
جوێن لە وێژەی و هەڵبەستی رووسیدا*
جوێن لە وێژە و هەڵبەستی رووسیدا دیاردەیەکی تازە نیە، ئەمە دیاردەیەکە کە سانسۆری رووسیی لە کاتی دەسەڵاتی تزاردا و هەروەها لە کاتی دەسەڵاتداریتی کومونیستەکاندا بەبەردەوامی هەوڵیداوە دایپۆشی.
بۆ داپۆشینی جوێنەکان لەجیاتی وشەی جوێنەکە چەند خاڵێک دادەنرا یان هەر هەموو دەقەکە لە چاپکردن قەدەغە دەکرا.
هەڵبەستەوانی نەتەوەیی و نووسەر ئەلێکساندەر سێرگێیێڤیچ پووشکین لە دەقە فەلسەفیەکانی هونراوە و هەڵبەستەکانی  وهەروەها لە بەرهەمە شاکارەکانیدا جوێنی بەکارهیناوە.
دەقەکانی پووشکین کە جوێنیان تیدایە لای زۆربەی خەڵک بەتایبەت لە نامەکانیدا بۆ هاوڕێ نزیکەکانی کە پڕن لە بەرهەمەکانی جوێن نەناسراون.
لە وێژەی رووسیدا نمونە زۆرن وەک بوریس پاستیرناک، نیکۆڵای گۆگۆڵ.
ئەگەر مەزنترین هەڵبەستەوانی رووسیی لە شاکارەکانی جوێنی بەکار هینابی ئەی توو بۆ سڵدەکەیتەوە کە لەوانەیە ئەو جوێنە ببێتە ئامرازێک بۆ بەتاڵبوونەوەی تۆڕەییەکەت؟
بۆریس پاستیرناک لە هەڵبەستی ئەستیرەدا وشەی ئەستیرەی بەکارهێناوە واتە 
zvezdaئەستیرە
بەڵام ئەگەر بێگۆرین بە وشەی زێ "قۆز"، هەڵبەستەکە ئەوندەیتر لەواتەدا بەهێز دەبێت و بۆمان دەردەکەوێت کە سانسوری یەکێتیی سوڤێت کاتی خۆی وشەکەیان گۆڕیوە ورەچاوی ئەوە بکە کە هەردوو وشەکە لە زمانی رووسیدا پێکهاتوە لە هەمان ژمارەی بڕگە، دانپێدانان و شێوازی دەستەواژەکردن
пиздаزێ "قۆز"
نمۆنەیەک لە پۆشکینەوە
*Сводня грустно за столом
روسیکوردی
Подойди, Жанета
А Луиза – поцелуй
Выбрать, так обидишь
Так на всех и встанет хуй,
Только вас увидишьسەر لە نوێ وەرە جانێت
ماچێکی ئەلیزا بکە 
سوکایەتی کردن هەڵیبژێرە 
بۆ ئەوەی هەموویان چووکێکیان "كێرێکیان" بەرکەویت
تەنیا تۆ دەێبینیت
لە وەرگێڕانی باسێکیتردا بەدرێژی باسی کار و کاریگەریی جوێن دەکەین لە ئەدەبی روسیدا، هەر لەبەر ئەوە بەلاتەوە سەیر و سەمەرە نەبێت کە کاتیک وشەی زبر و جوێندان دێتە ناو زمانی رۆژانەی ئێمەشەوە و پێم باشە ئێمە لەدژی ئەم وشانە نەوستینەوە و تابووی نەکەین بەڵکۆ بیانخەینە ژێر لیکۆڵینەوەی زانستیەوە کە زانکۆکانمان دەستپێشخەربن وەک چۆن زانکۆکانی جێهان ئەو کارە دەکەن ئاوهاش زانکۆکانی ئێمە دەبێ بیکەن.

سەرچاوەکان:

 
Swearing as a Response to Pain: Assessing Hypoalgesic Effects of Novel “Swear” Words

Swearing in the Nordic Countries, red. Marianne Rathje, Dansk Sprognævn, ISBN: 9788789410517
*١ Anders Åker Medicinsk journalist, Vivvi Alström, Ida Gustafsson
* Keele University
* University of Rochester
* Ulla Stroh-Wollin
* Erik Falk
*Svordomarnas funktion i modern rysk skönlitteratur
*http://www.proza.ru/texts/2003/06/07- 91.html

 
Anders ÅkerMedicinsk journalist
 رۆژنامەنووسی پزیشکی ئەندیرس ئۆکر

 
Av VIVVI ALSTRÖM
ڤیڤیان اڵسترۆم
 
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×