رێكخراوێك پلاتفۆرمی حكومیی نێوده‌وڵه‌تی كه گرنگی به فره‌زینده‌یی(Biodiversity) و سیستمی ژینگه ده‌دات، هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت
به پاشه‌كشه‌ی سروشت به‌جۆرێك كه له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا بێ پێشینه بوه.
ئاوێنه: ئه‌و پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه كه له‌ژێر
چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا كارده‌كات، له راپۆرتێكی نوێ‌دا كه له‌كۆبونه‌وه‌ی
هه‌فته‌ی رابردوی ئه‌ندامانیدا له‌پاریس
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پوخته‌ی راپۆرته‌كه درا، رایگه‌یاندوه،
سروشت له‌پاشه‌كشێدایه‌و تێكڕای له‌ناوچونی زینده‌وه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتۆته
ئاستێكی بێ پێشینه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر مرۆڤ و گۆی زه‌وی هه‌یه.
رۆبه‌رت واتسن، سه‌رۆكی پلاتفۆرمه‌كه رایگه‌یاندوه، زۆربه‌ی
به‌ڵگه‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندنه جیهانییه‌كه‌دا باس له دۆخێكی نیگه‌رانكه‌ر ده‌كه‌ن
به‌وه‌ی كه سه‌لامه‌تی ئه‌و سیستمه ژینگه‌یه‌ی كه مرۆڤ پشتی پێی به‌ستوه‌و هه‌روه‌ها
زۆربه‌ی بونه‌وه‌ره‌كانی دی، زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی پێش‌و، له‌ئێستادا به‌ره‌و
تیاچون ده‌چن.
راپۆرته‌كه كه 145 شاره‌زا له 50 وڵاته‌وه له‌ماوه‌ی
سێ ساڵی رابردودا به‌شدارییان تێداكردوه له‌گه‌ڵ هاوكاریی 310 شاره‌زای دیكه،
گۆڕانكارییه‌كانی سروشت له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و سه‌رنجێكی
گشتگیریش له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رێگاكانی گه‌شه‌ی ئابوری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر
سروشت ده‌خاته‌ڕو و هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵێك سیناریۆی گریمانهكراویش بۆ ده‌یه‌كانی
رابردو پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه جیهانییه له‌باره‌ی فره‌زینده‌یی
و سیستمی ژینگه‌یی كه چه‌ند رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌كان ده‌خاته‌ڕو،
تاوه‌كو ئێستا به گشتگیرترین به‌ڵگه‌نامه داده‌نرێت كه پشتبه‌ستوه به هه‌ڵسه‌نگاندنی
ههزارهكهو ئامانجه‌كانی له‌په‌یوه‌ست به سیستمی ژینگه‌ییه‌وه تاوه‌كو ساڵی
2030.
له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی میتۆدی بۆ نزیكه‌ی 15
هه‌زار مه‌رجه‌عی زانستی و سه‌رچاوه‌ی حكومی و به پشت به‌ستن زانیارییه ره‌سه‌ن
و لۆكاڵییه‌كان، بۆ یه‌كه‌مجار راپۆرته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت تاوتوێی پرسه‌كانی
په‌یوه‌ست به گه‌لانی ره‌سه‌ن و كۆمه‌ڵگه لۆكاڵییه‌كان ده‌كات.
به‌پێی ئه‌نجامه نیگه‌رانكه‌ره‌كانی راپۆرته‌كه، له‌ناوچون
هه‌ڕه‌شه له نزیكه یه‌ك ملیۆن جۆر ئاژه‌ڵ و روهك ده‌كات له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی
كه‌می داهاتودا كه ئه‌وه‌ش پێشتر له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا روینه‌داوه.
راپۆرته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌ساڵی 1900ه‌وه
تێكڕای جۆره‌كانی بونه‌وه‌ره ره‌سه‌نه‌كان له‌ناوچه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڕێژه‌ی
له‌سه‌دا 20 كه‌میان كردوه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 40 زینده‌وه‌ره وشكاوه‌كییه‌كان
و نزیكه‌ی له‌سه‌دا 33ی مهرجانییهكان و زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی ته‌واوی
شیرده‌ره دهریارییهكان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوندان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ده‌رباره‌ی جۆری مێروه‌كان،
هه‌ڵوێسته‌كان كه‌متر رونن، به‌پێی ئه‌و تۆمارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، له‌سه‌دا
10یان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوندان. هه‌روه‌ك لانیكه‌م 680 جۆری بڕبڕه‌داره‌كان
له‌سه‌ده‌ی شازده‌ی زایینییه‌وه له‌ناوچون. تا ساڵی 2016 له‌سه‌دا 9ی سه‌رجه‌م نه‌ژادی
شیرده‌ره ماڵیكراوهكان له‌ناوچون كه به‌كارده‌هێنرێن بۆ به‌رهه‌می خۆراكی و
كشتوكاڵ و یه‌ك هه‌زار نه‌ژادی دیكه‌شیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گه‌یشتن به‌م
واقیعه نیگه‌رانكه‌ره له‌په‌یوه‌ست به فره‌زینده‌یی و سیستمی ژینگه‌یی، هۆكاره‌كانی
بریتین له: دروستبونی گۆڕانكاریی له‌به‌كارهێنانی زه‌وی و ده‌ریادا، به‌كارهێنانی
راسته‌وخۆی هه‌ندێك له بونه‌وه‌ره زیندوه‌كان، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، پیسبونی ژینگه‌و
هه‌روه‌ها بونی جۆره‌ها گازی نامۆ و جۆره‌ها مشتهخۆر.
هه‌روه‌ها هه‌ر له چوارچێوه‌ی هۆكاره‌كاندا ئاماژه‌ی به
به‌كارهێنانی زیاتر له سێ له‌سه‌ر یه‌كی روبه‌ری زه‌وی جیهان و نزیكه‌ی له‌سه‌دا
75ی سه‌رچاوه ئاوییه سازگاره‌كان له‌كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵدا، جگه له‌وه‌ی
روبه‌ری ئاوه‌دانی به‌رفراوان بوه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی شوێنی سروشتی ئاژه‌ڵان و
هه‌روه‌ها هێمای بۆ گۆڕانكارییه‌كانی دانیشتوان و گۆڕانكارییه ئابورییه‌كان و هه‌روه‌ها
به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك هۆكارگه‌لێكی دیكه كردوه.
به‌پێی قسه‌ی جۆزیڤ سیتیل، پڕۆفیسۆری ئه‌ڵمانی و هاوسه‌رۆكی
هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرته‌كه، له‌ناوچونی هه‌مو ئه‌و زیندهوارانهو تێكچونی
سیستمیی ژینگه‌یی، شیرازه‌ی زینده‌یی و بنه‌ڕه‌تی و پهیوهستدهریی زه‌وی زیاتر و
زیاتر له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت، ئه‌مه‌ش ئاكامی راسته‌وخۆی چالاكی مرۆڤه كه ده‌شبێته
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی
جیهاندا.
راپۆرته‌كه كۆمه‌ڵێك رێكار له‌پێناو گه‌شه‌پێدانێكی به‌رده‌وام
و میكانیزمه‌كانی به‌دیهێنانیدا له كه‌رته‌كانی وه‌ك كشتوكاڵ، سیستمی ژینگه‌ی ده‌ریایی
و ئاوه سازگاره‌كان و وزه‌و دارایی ده‌خاته‌ڕو، كه یه‌كێك له‌و رێكارانه له‌لایه‌ن
راپۆتهكهوه پاڵپشتی كراوه بریتییه له‌گرتنه‌به‌ری میتۆدێكی كامڵ بۆ ئیداره‌دان
به‌شێوه‌یه‌ك كه حساب بۆ ته‌واوكاریی له‌نێوان به‌رهه‌می خۆراكیی و وزه‌و ژێرخان
و ئیداره‌دانی ئاوی سازگارو ئاو به‌گشتی بكات له‌گه‌ڵ پاراستنی سیستمی ئیكلۆلۆجی.
راپۆرته‌كه هێڵی به‌ژێر ئه‌وه‌شدا كێشانه‌وه كه
میكانیزمه‌كانی ئێستا ئامانجه جیهانییه‌كان بۆ پاراستنی سروشت و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام، ناهێنێته‌دی.
به‌پێی كۆی ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه راپۆرته‌كه كه‌شفی
كردون، ره‌وته نه‌رێنییه‌كان له‌و روه‌وه تا ساڵی 20150 و دواتریش به‌رده‌وام ده‌بن
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كارێك بكرێت ئه‌گه‌ر
جیهان له‌ئێستاوه ده‌ستبكات به گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه له‌سه‌ر هه‌ردو ئاسته
نێوخۆیی و جیهانییه‌كه.