بزووتنەوەی تاڵیبان بە فەرمی کۆتاییهاتنی شەڕ و سەرکەوتنی بزووتنەوەکەی لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر ڕاگەیاند و دەڵێت، خەڵکی پەنجشیر دڵخۆشن بە چوونیان.
ئاوێنه: زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان (دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021) کۆنتڕۆڵکردنی ڕایگەیاند، پەنجشیری ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "بەم سەرکەوتنە شەڕ لە وڵاتەکەمان کۆتایی هات پشت بەخوا هەموو خەڵکی وڵاتەکەمان لە ئازادی و ئەمنیەتدا دەژین."
ڕاشیگەیاند، "خەڵی پەنجشیر دڵخۆشن بە چوونمان و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەن زیانی پێنەگەیشتووە، ئێمە جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەین و هەمووان بەیەک جۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت."
وتەبێژی تاڵیبان جەختیشیکردەوە، "لەئێستادا هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و هەوڵدەدەین پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین.