2019-06-07   4146     
ئا: هاوكار حسێن
به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیی‌و پارتی گله‌یی‌و گازنده‌ی خۆیان له‌حكومه‌تی به‌غدا له‌لای ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌دركێنن‌و پێیانوایه مانه‌وه‌ی كورد له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا "له‌ژێر پرسیاردایه"، له‌م روه‌وه نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، "به‌غدا وه‌ك پاشكۆیه‌ك سه‌یری ئێمه ده‌كات، نه‌ك وه‌ك هاوبه‌شێك، كاتێكیش عه‌ره‌ب لاوازن، پێویستیان پێمانه، كه به‌هێزیش ده‌بن، دێن‌و ده‌مانچه‌وسێننه‌وه".
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلیكس، كه ئاوێنه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردیی، مه‌سعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا رونده‌كه‌نه‌وه‌و له‌باره‌ی چاره‌نوسی كه‌ركوكه‌وه مه‌سعود بارزانی وتویه‌تی، " كورد ئاماده‌یه دۆزی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكات به‌بێ دواخستن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد بڕوای وایه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ك بۆمبی ته‌وقیتكراو ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه".
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه "ناتوانین له‌ژێر ره‌حمی به‌غدا بمێنینه‌وه. من گه‌ره‌نتیم ده‌وێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت پاره‌كه‌مان پێنه‌دات، ئێمه‌ش ده‌توانین نه‌وته‌كه ببڕین". وتیشی، "برینه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌وه قوڵترن كه به‌دروشمی دیموكراتی چاره‌سه‌ربكرێن".
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه رۆژی 15ی ئاب له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی‌و له‌ناویاندا جۆن مه‌كه‌ین، سازكراوه عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بوه‌و ئه‌ویش رایگه‌یاندوه كه "هیچ كلتورێكی دیموكراسی له‌به‌غدا بونی نیه، جگه له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكتاتۆریی". له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی، "به‌غدا وه‌ك پاشكۆیه‌ك سه‌یری ئێمه ده‌كات، نه‌ك وه‌ك هاوبه‌شێك".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا نێچیرڤان ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، "عه‌قڵیه‌تێكی سیاسیی نه‌شیاو له‌به‌غدا هه‌یه كه به‌هێز حكوم ده‌كات نه‌ك به‌شێوازی دیموكراسی‌و ته‌وافوق. كاتێك عه‌ره‌ب لاوازن، پێویستیان پێمانه، كه به‌هێزیش ده‌بن، دێن‌و ده‌مانچه‌وسێننه‌وه".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 09BAGHDAD2261
بابه‌ت: بارزانی‌و مه‌كه‌ین تاوتوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 21ی ئابی 2009
پۆلێن: زۆر نهێنی
پوخته:
رۆژی 15ی ئاب، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه كه كورد بۆ هه‌تایه هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكایه. باسی له‌وه‌ش كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب، له‌وانه‌ش ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان‌و یاسای نه‌وت‌و گاز، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق رێگره. ئه‌و به‌توندیی ره‌خنه‌ی له‌مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرت‌و گومانی هه‌بو له‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ندی دیموكراسی‌و فیدرالی بێت. بارزانی سكاڵای ئه‌وه‌ی كرد كه حكومه‌تی ناوه‌ند پێویسته به‌شه بودجه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌رێم ره‌وانه بكات. مه‌سعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی كۆنكرێتی بهاوێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب‌و دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی رۆژی 15ی ئاب له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی‌و له‌ناویاندا جۆن مه‌كه‌ین، بارزانی پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ ژن‌و پیاوه سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌و وتی، كورد رێزی له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌بوه بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌یه كه خوێنی هیچ ئه‌مه‌ریكیه‌ك له‌كوردستان نه‌ڕژاوه. وتیشی، په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی له‌گه‌ڵ باڵیۆز هیڵ‌و جه‌نه‌راڵ ئۆدێرنۆ وای لێكردوه ئاماده‌ی هه‌مو هاریكارییه‌ك بێت له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك بێت. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كورده‌كان بۆ هه‌تایه وه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌مێننه‌وه، "ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی باشی دا بۆمانه‌وه له‌عێراق". هه‌روه‌ها بارزانی به‌كورتی باسی له‌و نه‌هامه‌تیانه كرد كه به‌سه‌ر كورددا هاتون له‌سه‌رده‌ستی سه‌دام. دواتر ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مولایه‌ك هێنایه‌وه كه چۆن خۆی‌و تاڵه‌بانی جیاوازییه‌كانیان وه‌لاناوه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێكهێناوه‌و چونه‌ته به‌غدا له‌پێناو بنیاتنانی ئاینده‌ی كوردستان. ئه‌و ئاینده‌یه‌ش پشتئه‌ستوره به‌ده‌ستوری عێراق، كه بارزانی به"فیدرالی‌و دیموكراتی" وه‌سفیكرد.
ماده‌ی 140 یان جیابونه‌وه
له‌وه‌ڵامی پرسیاری جۆن مه‌كه‌ین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب‌و كێشه به‌رده‌وامه‌كان كه روبه‌رویان ده‌بێته‌وه، بارزانی وتی، ماده‌ی 140 سنوری ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان دیاریده‌كات‌و پێویسته پرۆسه‌كه (ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێریی‌و ریفراندۆم) جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌و وتی به‌رده‌وام بۆچونێكی قه‌ومی توند له‌دژی كورد له‌بره‌ودایه. ئه‌و سكاڵای ئه‌وه‌ی كرد كه حكومه‌تی عێراق شكستیخواردوه له‌تێكه‌ڵكردنی پێشمه‌رگه به‌سوپا‌و به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر گه‌لی كورد. بارزانی پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه چۆن ئێستا كورد ده‌توانێت متمانه به‌حكومه‌تی به‌غدا بكات، له‌كاتێكدا له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی 2200 بۆ 3000 تانكی نوێدایه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاراسته دژه كورده به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا ئاینده‌ی كورد له‌ژێر پرسیاردا ده‌بێت.
بارزانی گومانی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌پابه‌ندبونی حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌ستورو دیموكراسی به‌گشتیی. ئه‌و وتی، كورد ئاماده‌یه دۆزی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكات به‌بێ دواخستن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد بڕوای وایه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ك بۆمبی ته‌وقیتكراو ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه. باسی له‌وه‌ش كرد كه ته‌نانه‌ت پێش رژێمی به‌عس، كه‌س پابه‌ند نه‌بوه به‌چاره‌سه‌كردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه.
بارزانی به‌توڕه‌ییه‌وه لێدوانه‌كه‌ی سیناتۆر گراهام-ی ره‌تكرده‌وه كه وتی كورده‌كان ژیرانه مامه‌ڵه‌یان نه‌كردوه له‌باره‌ی یاسای نه‌وت‌و گازه‌وه. ئه‌و وتی، ساڵی 2007 حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێم رازیبون به‌ناوه‌رۆكی ره‌شنوسی یاسای نه‌وت‌و گازی مانگی شوباتی 2007، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق یاساكه‌ی ده‌رنه‌كرد. بارزانی دانی به‌وه‌ش دانا كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان له‌غیابی قانونه‌كه‌دا.
پێویسته گه‌ره‌نتی بودجه‌ی هه‌رێم بكرێت
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ كلتورێكی دیموكراسی له‌به‌غدا بونی نیه، جگه له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكتاتۆریی. له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم وتی، "به‌غدا وه‌ك پاشكۆیه‌ك سه‌یری ئێمه ده‌كات، نه‌ك وه‌ك هاوبه‌شێك". باسی له‌وه‌ش كرد كه "ناتوانین له‌ژێر به‌زه‌یی به‌غدا بمێنینه‌وه". به‌نائارامیشه‌وه باسی له‌وه كرد كه "من گه‌ره‌نتیم ده‌وێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت پاره‌كه‌مان پێنه‌دات، ئێمه‌ش ده‌توانین نه‌وته‌كه ببڕین". نێچیرڤان وتیشی، برینه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌وه قوڵترن كه به‌دروشمی دیموكراتی چاره‌سه‌ربكرێن.
نێچیرڤان وتی، عه‌قڵیه‌تێكی سیاسیی نه‌شیاو له‌به‌غدا هه‌یه كه "به‌هێز حكوم ده‌كات نه‌ك به‌شێوازی دیموكراسی‌و ته‌وافوق". باسی له‌وه‌ش كرد كه "كاتێك عه‌ره‌ب لاوازن، پێویستیان پێمانه، كه به‌هێزیش ده‌بن، دێن‌و ده‌مانچه‌وسێننه‌وه".
كۆمێنت:
هه‌ردو بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی گه‌رم بوبون، پێده‌چو ره‌نگدانه‌وه‌ی نیگه‌رانیی زۆری كورد بێت له‌كاتێكدا پێ ده‌نێنه هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیه‌وه، كه تێیدا ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن تێڕوانینی دژه كوردانه به‌كاربهێنن به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ. هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانیشیان ره‌نگدانه‌وه‌ی توڕه‌یی‌و نیگه‌رانی كورده‌كانه به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی كه مالیكی ده‌یكات له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وت‌و گاز، پرسی پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی 140. په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ردولا ده‌كرێت، كاتێك به‌رپرسانی به‌غداش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كوردیش.