سەركردەیەكی پارتی: پارتی بێ دەنگ نابێت لە چاوبەستكردن‌و قۆڵبەستكردنی ئەندامەكانی
  2019-01-05       920       

فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت یەكێتی گرفت لەبەردەم كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دروست دەكات، پێشی وایە بابەتی دەستگیركردنی كادێر‌و ئەندامانی یەكێتی‌و پارتی گەورە كراوە، ئەو وتی "یەكێتی ئەندامێكی ئێمەی گرتوە‌و لەبەرامبەریشدا پارتی ئەندامێكی یەكێتی گرتوە‌و حەقی خۆشیەتی، پارتی بێ دەنگ نابێت لە چاوبەستكردن‌و قۆڵبەستكردنی ئەندامەكانی".


ئاوێنە: فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان حزبەكەی‌و یەكێتی بە ئاوێنەی راگەیاند ئەو بیركردنەوەی یەكێتی هەیەتی خزمەت بەخۆیی‌و ئایندەی هەرێمی كوردستان ناكات، ئەو وتی "دەبێت بپرسن سەرەتا گرتنەكە لەكوێوە دەستیپێكردوە، ئەوان ئەندامێكی لقی پارتیان لەگەرمیان گرتوە، لێكۆڵینەوەی لەگەڵكراوە‌و ئازادكراوە، پاشان هێزی دژەتیرۆری یەكێتی هاتون لەسلێمانیەوە بردویانە".


راشیدەگەیەنێت پارتی بێ دەنگ نابێت لە چاوبەستكردن‌و قۆڵبەستكردنی ئەندامەكانی، پێشی وایە سیاسەتی یەكێتی لەگرفتە نێوخۆییەكانیەوە سەرچاوە دەگرێت، داواش لەیەكێتی دەكات بیر لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكاتەوە، رەتیشیدەكاتەوە بۆ شاردنەوەی كێشە ناوخۆییەكانیان بە تایبەت لەنێوان مەسرور بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی پارتی پەنای بۆ دروستكردنی كێشە لەگەڵ یەكێتی بردبێت تا خەڵكی پێوە سەرقاڵ بكەن.

نتيجة بحث الصور عن فازڵ بەشارەتی

فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×