وەستا حەسەن: بە جیوە ژەهراوی كراوم
  2021-11-13       1364       

وەستا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكرایكرد، بەهەمان ئەو ماددەیە ژەهراویكراوە كە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی حزبەكەی و مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پێ ژەهریكراون. دەشڵێت: تا ئێستا نازانێت لەكوێ و چۆن و كێ ژەهرخواردی كردوەو هەر كاتێكا گومانی لە هەر كەسێك هەبو سكالای لەسەر تۆماردەكات.

ئاوێنە: وەستا حەسەن، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان، رایگەیاند"بارودۆخم باشە، ئەو ماددەیەی كە لە لەشمدا بو رێژەكەی كەم بو، رێژەكەی زۆر نەبو بەو ئاستەی كاریگەری هەبێت لەسەر گیان و جەستەم."

وتیشی"بەپێی ئەو پشكنینانەی كە دەركەوت لە ئەڵمانیا ئەو ماددەیە ماددەی جیوەیە كە ماددەیەكی ژەهراوییە" كە ئەوەش "هەمان ماددەیە" بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیاری پێ ژەهراویكراوە.

وتیشی"تا ئێستا گومانم لە كەس نییە. هەر كاتێك گومانم لە هەر كەسێك هەبو سكاڵای لەسەر تۆماردەكەم و ئێستا بەدوای بەڵگەدا دەگەڕێین."

وەستا حەسەن ئاماژەی بەوەشدا لەسەرەتادا "هەندێك نیشانەم تیا دەركەوت قژم هەڵدەوەری و توشی لەش داهێزران بوبوم كاری كردبوە سەر گوێم و رشانەوەم هەبو."

هەروەها وتیشی"من شەخسی خۆم تا ئێستا نازانم ئەو ماددەیەم لەكوێ و چۆن خواردوەو كێ داویەتی پێم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×