وەزیری بەرگری پۆڵەندا: شەوی رابردو هەوڵی بەزاندنی سنور لەلایەن كۆچبەرانەوە بەردەوام بوە
  2021-11-19       768       

ماریۆس بلاشچاك، وەزیری بەرگری پۆڵەندا، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، شەوی رابردو، هەوڵی بەزاندنی سنوری وڵاتەكەی لەگەڵ بێلاڕوسیا لەلایەن كۆچبەرانەوە بەردەوام بوە.

ئاوێنە: وەزیری بەرگری پۆڵەندا لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، شەوی رابردو، چەندین هەوڵ هەبوە لەلایەن كۆچبەرانی "نایاساییەوە" بۆ بەزاندنی سنور.

ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئێستادا كۆچبەران، وەك پێشتر بە كۆمەڵ هەوڵی بەزاندنی سنور نادەن بەڵكو پەیڕەوی تەكنیكێكی جیاواز دەكەن و بە گروپی بچوك بچوك و لە ناوچەی جیاجیای سنوری هەوڵی بەزاندن دەدەن كە هەر گروپەیان لە 10 كەس و زیاتر پێكدێن.

لەلایەكی دیكەوە پاسەوانی سنوریی پۆڵەندا رایگەیاندوە، لەماوەی رۆژی رابردودا، 225 هەوڵی دەربازبون بەشێوەیەكی نایاسایی لە بێلاڕوسیاوە بۆ نێو سنوری پۆڵەندا هەبوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×