گوهدار زێباری، یەكێك لە رۆژنامەنوسانی سزادراوی بادینان لە پەیامێكی دەنگیدا لە زیندانەوە رایگەیاند، وێڕای ئەو گوشارە زۆرە دەرونی و جەستەییەی بەرامبەریان دەكرێت بەڵام ئەوان هەر خۆڕاگرن و دەشڵێت، لە ئاسایشی گشتی رەوشی هاوڕێیانی بادینان بەتایبەت گەنجانی شێلادزێ زۆر خراپەو لەوبارەیەوە رەخنە لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگرێت.
ئاوێنە: گوهدار زێباری لە پەیامەكەیدا كە لە زیندانەوە بۆ رایگشتی ناردوە، وتویەتی"سەرەڕای ئەو ھەوڵ و زەختە زۆرە دەرونی و جەستەییەی بەرامبەرمان ئەکرێ ئێمە ھەر خۆڕاگرین و ئیرادەو سەرمان بەقەت چیاکانی گارەو مەتین بەرزە."
ئاشكراشیكردوە"لە ئاسایشی گشتی رەوشی ھاوڕێیانی بادینان بە تایبەت گەنجانی شێلادزێ زۆر خراپە، سەرۆکی حکومەت ئەچێتە سەنگەرەکان و دەستی خۆی بە سەری دایکی شەھیدان دا ئەھێنێت، بەڵام گەنجانی شێلادزێ قاچێکیان لە شێلادزێیە دژ بە داگیرکارانی تورکیا و قاچێکیان لە سەنگەری جەنگە دژ بە داعش ئاوھا پاداشتیان ئەدەنەوە کە رۆڵەكانیان زیندانی بکەن؟"
ئەو رۆژنامەنوسە سزادراوە ئەوەشی وتوە"سەرۆکی ھەرێم دەڵێت دەبێت یاسا سەروەر بێت، بەڵام یاسا سەروەر نییە و ئازادیش نە کپ دەکرێت نە دەمرێت."
گوهدار زێباری لەگەڵ دوپاتكردنەوەی ئەوەی كە "دۆخی زیندانیانی شێلادزێ لە ئاسایشی گشتی زۆر خراپەو چارەنوسیان ھیچ دیار نییە" داوای لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەكانی مافی مرۆڤ و دەسەڵاتی دادوەری كردوە کە "بە زوترین کات ئەو زیندانییە بێ تاوانانە ئازاد بکرێن."
هەر لەو بارەیەوە وتوشیەتی"لەگەڵ ئەوەش داوامان كرد بگوازرێنەوە لای ھاوڕێکانیان لە زیندان بۆ ئەوەی دەرونیان ئارام بێ بەڵام رێگامان نادەن."
دەقی پەیامەكە:
پەیامی گوھدار زێباری لە زیندنەوە بۆ رای گشتی:
بادینی - سۆرانی
"سەرباری فشارو ئازاردانمان بەڵام خۆراگرین و سەرمان بەقەت چیاکان بەرزە، دەنگی ئازادیش نە بێدەنگ دەکرێت نە دەکۆژرێت."
سڵاو لە گەنجان و لاوانی کورد کە بە وێرەکی و دلێری ناوبانگیان ھەیە. سڵاو لە دایک و کچانی کورد کە بە کەزێیەکانیان لولەی تڤەنگ و دەبابە ئەچەمێنن. سڵاو لە پێنوس و دەنگی ئازاد لە نێوخۆ و رەوەندی کوردی، ئێمە بەرامبەر بەرگریکردن و ئەزیەتی ئێوە سەر ئەچەمێنین خۆمان بە قەرزار ئەزانین. سەرەڕای ئەو ھەوڵ و زەختە زۆرەیی دەرونی و جەستەییەی بەرامبەرمان ئەکرێ ئێمە ھەر خۆڕاگرین و ئیرادەو سەرمان بەقەت چیاکانی گارەو مەتین بەرزە. لە ئاسایشی گشتی رەوشی ھاوڕێیانی بادینان بە تایبەت گەنجانی شێلادزێ زۆر خراپە، سەرۆکی حکومەت ئەچێتە سەنگەرەکان و دەستی خۆی بە سەری دایکی شەھیدان دا ئەھێنێت، بەڵام گەنجانی شێلادزێ قاچێکیان لە شێلادزێیە دژ بە داگیرکارانی تورکیاو قاچێکیان لە سەنگەری جەنگە دژ بە داعش ئاوھا پاداشتیان ئەدەنەوە کە رۆڵەكانیان زیندانی بکەن؟
سەرۆکی ھەرێم دەڵێت دەبێت یاسا سەروەر بێت، بەڵام یاسا سەروەر نییەو ئازادیش نە کپ دەکرێت نە دەمرێت.
دۆخی زیندانیانی شێلادزێ لە ئاسایشی گشتی حاڵیان زۆر خراپە چارەنوسیان ھیچ دیار نییە لەبەر ئەوە داواکارین لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوانی مافی مرۆڤ لە دەسەڵاتی دادوەری کە بە زوترین کات ئەو زیندانییە بێ تاوانانە ئازاد بکرێن. لەگەڵ ئەوەش داوامان كرد بگوازرێنەوە لای ھاوڕێکانیان لە زیندان بۆ ئەوەی دەرونیان ئارام بێ بەڵام رێگامان نادەن.
:::::::::::
پەیامەك ژ گوھدار زێباری ل زیندانێ بۆ ڕایا گشتی:
سلاڤ ل گەنج و تولاز و مێرێن كورد، كو ب وێرەكی و دلێریێ ناڤودەنگێ خو ھەیە، سلاڤ ل دایك و كچ و ژنێن كورد یێن كو ب كەزیێن خۆ لولیێن تفەنگا و دەبابێن دوژمان د چەمینن، سلاڤ ل قەلەم و دەنگێن ئازاد ل ناڤخۆ و رەڤەندا کوردی، ئەم ل ھەمبەر زەحمەتا وە سەرێ خۆ د چەمینین و خۆ قەردار دبینین، سەرەرای وان گڤاشتن و زخت و زوریێن دەرونی و جەستەییێ ل سەر مە ھەین ئەم ب ھێز و خوڕاگرن و سەرێ مە تەمەت چیایێن گارەو مەتینا بلندە، ل ئاسائیشا گشتی رەوشا ھەڤالێن بادینان ب تایبەت گەنجێن شێلادزێ گەلەكا خرابە سەروكێ حوكمەتێ د چیتە د چەپەراندا دەستێ خۆ ب سەرێ دایكێن شەھیداندا دئینیت، بەلێ گەنجێن شێلادزێ لنكەكێ وان ل شێلادزێیە دژی داگیركاریا توركیا تێكوشینێ دكەن لنگەكێ وان ل چەپەراندایە ل دژی داعشێ شەری دكەن و ب ڤی شێوەی پاداشتا وان دھێتە دان؟
سەرۆکێ ھەرێمێ دبێژیت دفێت یاسا سەروەر بیت، بلێ یاسا نەسەروەرە و ئازادی نەدھێت کوشتن.
رەوشا زیندانیێن شێلادزێ ل ئاسایشا گشتی رەوشاوان گەلەكا خرایە و چارە نڤیسێ وان نەدیارە لەورا داخازێ ژ كومەلگەھێن نیڤدەۆلەتی و ل ڕێكخراوێن مافێ مروڤی ل دەستھەلاتا دادوەری كو ب زویترین دەم بھێنە ئازادكرن، ھەروەسان مە یا داخازكری بھێینە ڤەگۆھاستن بۆ دەڤ ھەڤالێن خۆ داكو دەرونێ مە ئارامبیت لێ رێ ب مە ناھێتە دان.