زانیاری گشتی، بەڵام بە سود تایبەت  بۆ ژنانی دووگیان!
  2022-04-19       346       

لە هۆڵەندی یەوە بۆ کوردی: خالید ڕەزا

 

 

# توش بوونی شەکرە لە کاتی دووگیانی دا(شەکرەی دووگیانی)!

بەکورتی،

* لەکاتی سک پڕی دا، بە شێوەیەکی کاتی بڕی شەکر لە خوێن دا زۆر دەبێ.

* ئەمە بۆ مناڵەکە باش نیە. مناڵەکە ئەشێ :

- زۆر گەورە بێ.

- لەدوای لەدایک بوون شەکری داببەزێ یان؛

-  ڕەنگی مناڵەکە زەرد ببێ.

* ئەگەر ئەم کێشەیە بەباشی کۆنترۆڵ بکرێ، ئەگەری توش بوونی مناڵەکەت بە شەکرە کەمتر دەبێ.

* بۆیە خواردنی تەندروست زۆر زۆر گرنگە.

* هەندێک جار دەرمان یش پێویست دەبێ.

* زۆربەی جار شەکرەی دووگیانی دوای مناڵ بوون یەکسەر نامێنێ.

 

# شەکرەی دووگیانی چیە؟

شەکرەی سك پڕی نەخۆشی شەکرەیە لەکاتی دووگیانی دا. واتە ڕێژەی شەکر- گلوکۆز(glucose) لەناو خوێن دا زۆر دەبێ.

ئەم نەخۆشی شەکرەی دووگیانی یە لەکاتی سک پڕی دا دروست ئەبێ و دوای لەدایک بوونی مناڵەکە ئیتر نامێنێ.

زۆربەی جار تۆ هەست بەهیچ نیشانەیەکی ئەم نەخۆشیە ناکەیت. بە نزیکی لە هۆڵەندا لەهەر ٢٠ ژنێکی سک پڕ، دانەیەک توشی ئەبێ.

 

#  نیشانەکانی شەکرەی دووگیانی

زۆرجار لەکاتی بەرزبونەوەی شەکرەی خوێن دا هەست بەهیچ ناکەی. هەندێک لە ژنان هەست بە هەندێک شت ئەکەن، بۆ نموونە:

* زۆر میزکردن؛

* تینوبوون، زۆر خواردنەوە؛

* هیلاک بوون و شەکەت بوون؛

* خوران.

هەندێک جار لە (سۆنەر) دا ئاوی زۆر یان مناڵێکی گەورە ئەبینرێ. ئەشێ ئەمە نیشانەیەک بێ لە توش بوون بە شەکرەی دووگیانی.

 

# شەکرەی دووگیانی بە‌هۆی چیە ڕووئەدات؟

هۆرمۆنی ئینسۆڵین (insuline) لە توش بوون بە نەخۆشی شەکرەدا ڕۆڵی گەورە دەگێڕێ. ئەم هۆرمۆنە یارمەتی خانەکانی لەش ئەدات تا شەکری (glucose) لە خوێن وە وەربگرن. لەکاتی دووگیانی دا خانەکانی لەش کەمتر ئارەزوی وەرگرتنی ئینسۆلێن یان هەیە. کەواتە ژنی دووگیان پێویستی بە ئیسۆلێن ی زیاتر هەیە. زۆربەی ژنان لەکاتی  دووگیان  بوون دا لەشیان ئینسۆلینی زیادە دروست ئەکات. ئەگەر توشی شەکرەی سک پڕی بوبیت، واتە لەشت ئەو ئینسۆلینە زیادەیەی دروست نەکردوە. ئینسۆلین کەم دەبێ و ناتوانێ هاوسەنگی شەکر لەخوێن دا ڕابگرێ. بۆیە ئاستی شەکر لە خوێن دا بەرز دەبێتەوە.

لە هەندێک ژن دا، پێش ئەوەی دووگیانیش ببن  خانەکانی لەشیان  بۆ وەرگرتنی ئەنسۆلین زۆر چالاک نین. بۆنمونە لە ژنانی قەڵەودا یان ئەوانەی  نەخۆشی شەکرەی بۆماوەییان هەیە. ئەمانە ئەگەری توش بونیان بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی زۆرترە.

 

#  ئایە توش بونم بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی مەترسیە بۆ مناڵەکەم؟

شەکری زۆر لەناو خوێنەکەتدا بۆ مناڵەکەت باش نیە:

* لەوانەیە مناڵەکەت زۆر گەورەبێ. ئەمە ماکرۆسۆمی -گەورەی (macrosomie)ی پێ دەڵێن. بەهۆی ئەمەوە مناڵ بوونەکە ئاسان نابێ. بۆنمونە شانی مناڵەکە بەئاسانی نایەتە دەرەوە.

* لەوانەیە مناڵەکەت دوای لەدایک بوون شەکرەی نزم بێ. نزمی شەکرەی خوێن  ڕەنگە زەرەرمەند بێ.  زۆرجار هەست بەهیچ ناکەیت کە مناڵەکەت شەکری خوێنی زۆرنزمە. ئەمە زۆر جار لەڕیی خواردنی زۆر وبەسود، لە ڕێی دەرزی دەمارەوە  چارەسەر دەکرێ.

* ئەگەری زۆرە مناڵەکەت لە  ڕۆژەکانی سەرەتای لەدایک بووندا چەند ڕۆژێ ڕەنگی زەرد ببێ. ئەمە پێێ دەوترێ زەردوویی.

* ئەم حاڵەتە زۆر جار بێ زیانە و دوای چەند ڕۆژێک بۆ خۆی نامێنێ. زەردوویی زۆر زیان بەخشە. ئەشێ ماددەی بیلیروبین (bilirubine ) لە خوێن دا زۆربێ و پێویست  دەکات مناڵەکە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ بکرێ.

مناڵەکەت ئەگەری توش بوونی بەم نەخۆشیە کەمە، ئەگەر شەکرە کەت  لەماوەی سک پڕیەکەتدا بەباشی لە ژێر کۆنترۆڵدا بێت.

 

# ئایە شەکرەی سکپڕی بۆمن خراپە؟

ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنت (زەختی خوێن)  لەکاتی دووگیانی دا هەیە.

لەدوای مناڵ بوون ئەگەری توش بوونت بە شەکرەی پلە ٢ (diabetes type 2) هەیە. نیوەی ئەو ژنانەی کە توشی شەکرەی دووگیانی دەبن، لەدوای ٥-١٠ ساڵ توشی شەکرەی پلە دوو دەبن. زۆربەی جار خۆت هەست بەهیچ شتێک ناکەیت. بۆیە هەتا پێنج ساڵ دوای مناڵ بوون، ساڵانە لای پزیشکی خێزانی پشکنینی شەکرە بکە.

 

# شەکرەی پلە دوو بەکورتی:

* هەندێک کەس شانسی توش بوونیان بە شەکرەی پلە دوو زیاترە. تۆ دەتوانی هەندێک شت بکەیت کە شانسی توش بوون کەم بکەیتەوە:

+ خواردنی تەندروست بخۆ؛

+ زۆر بجوولێ؛

+ ئەگەر قەڵەوی، کێشی خۆت دابەزێنە؛

+ واز لە جگەرە کێشان بهێنە؛

+ پشو بەخۆت بدە، باش بخەوە.

* ئەمانە یارمەتی ئەوە ئەدەن کە شەکری خوێنەکەت  باش ڕابگری.

* خۆت دەتوانی توش بونت بە جۆری شەکرەی پلە دوو، دوا بخەیت، یان نەهێڵی توش ببی.

 

# چارەسەرکردنی شەکرەی دووگیانی

ئەگەر تۆزێک شەکر لە خوێنەکەدا زۆر بوو، زۆرجار ڕەوانەی لای پسپۆڕی خۆراک دەکرێیت. زۆر جار ئەمە بەسە کە ستایڵی خواردنەکە بگونجێنی و زۆر بجوڵێیت.

خۆ ئەگەر ڕێژەی شەکر لە خوێنەکەتدا بەرز بوو، ڕەوانەی پزیشکی نەخۆشی ژنان دەکرێێ. تیمی پزیشکی {پزیشکی هەناو، پەرستاری شەکرە و پسپۆڕی نەخۆشی ژنان} بۆ چارەسەر کردنت:

+ مەوعیدی پسپۆڕی خۆراک، ڕێنماییت دەکات لەسەر جۆری خواردن و خواردنەوە.

+ ئامێری پێوانی شەکرەت ئەدرێتێ. بۆ ئەوەی ڕۆژانە چەند جارێک کۆنترۆڵی شەکرە لەخوێنەکەتدا بکەیت. لە دەفتەرێک دا ڕۆژانە ڕێژەی شەکرلەخوێنەکەتدا تۆمار دەکەیت.

+  زۆر بەی جار لەگەڵ پەرستار یان پزیشکی هەناو قسە دەکەی دەربارەی شەکرەکەت.

+ پزیشکی پسپۆڕ سۆنەرت بۆ دەکات بۆئەوەی گەشەی کۆرپەکەت کۆنترۆڵ بکات.

چارەسەکردنت پشت ئەبەستێ بە ئەنجامی شەکرەکەت و سۆنەرەکەت:

* پێڕەوی ئامۆژگاری پسپۆڕی خۆراک بکە. هەوڵ بدە زیاتر بجوڵێیت.

* ئەگەر هاتوو شەکرەکەت زۆر بەرزبو، دەرمانت پێویستە بۆ دابەزاندنی شەکرەکەت.

- زۆرجار ئەنسۆلینە. ئەمە سەلامەتە و لە هۆڵەندا زۆر تەجروبەکراوە.

- هەندێک جار بەکار هێنانی حەب  یەکێکە لە ڕێگەکان. لە ئێستەدا لێکؤلێنەوە لەبارەی کاریگەرییەوە لەسەر شەکرەی دووگیانی دەکرێ.

 

#  چۆنی لەگەڵ شەکرەی دووگیانیەکەتدا ؟

* مناڵەکەت بە شێوەیەکی ئاسایی گەشە دەکات، شەکرەکەت ئاسایی بۆتەوە و دەرمان بەکار ناهێنی:

کەواتە پەرستارەکەی خۆت دەتوانێ ماوەی دووگیانیەکەت کۆنترۆڵ بکات. چاودێری شەکرەکەت و گەشەی مناڵەکەت بکات.

* لە سۆنەرەکەدا دەرکەوتوە مناڵەکەت گەورەیە، شەکرەکەت هیشتا کۆنترۆڵ نەکراوە یان دەرمان بەکار دەهێنێ:

+ پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون چاودێری و کۆنترۆڵی ماوەی دووگیانیەکەت دەکات.  لەدوای مناڵ بوون  پزیشکی منداڵ بوون سەیری مناڵەکەت دەکات و ئەگەر پێوێست بوو بۆماوەیەکی درێژ دەیخاتە ژێر چآودێریەوە.

 

# کەی پەیوەندی دەکەی ؟

پەیوەندی بکە بە پسپۆڕی خۆراک یان پەرستاری شارەزا  یان پسپۆڕی شەکرە وە ئەگەر شەکرەکەت زۆر بەرز یان زۆر نزم بوو.

 

سەرچاوە:

https://www.thuisarts.nl/zwangerschapsdiabetes

 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×