حاجی مەسیفی: ویستیان لە ژوری نوستنەکەم بمکوژن
  2022-07-11       1224       

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر تەقەیان لە ماڵەکەی کردوە بۆ کوشتنی ڕۆشتبون، بەڵام بۆیان نەکرا، دەشڵێت، کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێک نییە.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرا و بەهۆیەوە پاسەوانێکی ناوبراو برینداربو.  

 حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "تەقەکردن لە ماڵەکەم و هەوڵی کوشتنم، پەیوەندی بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کێشە لەگەڵ پارتیش نییە، چونکە من یەکێتیم هەم کاک بافڵم خۆشدەوێت هەم کاک لاهورم خۆشدەوێت، کێشەم لەگەڵ کەسیان نییە."

وتیشی، "گومانم لە هیچ کەس نییە، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە من یەکێتیم هەرچیم کردبێت بۆ یەکێتی کردومە، سکاڵام لەسەر کەس تۆمارنەکردوە وەک کەسایەتی، بەڵام سکاڵام تۆمارکردوە وەک مافی گشتیی خۆم کە زیانم بەرکەوتوە."

 

جەختیشیکردەوە، "ئەو کەسانە بۆ کوشتنی من هاتبون لە ژوری نوستنەکەم، بەڵام بۆیان نەکرا." 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×