شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
عێراق باڵیۆزی خۆی لە توركیا كشاندەوە
  2022-07-23       1000       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی راگەیاند: "وەزارەت بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی باڵێۆزی کاربەڕێکەری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغدا"،

وتیشی"وەزارەتی دەرەوە جەخت دەکاتەوە كە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیادا نییە."

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە تورکیا کرد و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنەکەی کرد لەبارەى "دەستدرێژییەکانی تورکیا." 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×