تورکیا لەڕێکخراوی ناتۆ دەرکەن
  2022-07-24       3745       
یەنس ستۆلتنبەرگ

عوسمان کەوکەبی‌ شاد

ئەو بابەتەم بەزمانی نۆرویژی لەرۆژنامەی (ئوتروپ) لەرێکەوتی ١٤ /٧/ ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە. من وتارەکەم لەزمانی نۆرویژی-یەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی

 

گەلی کورد خەباتیان بۆ هەموو وڵاتانی جهیان کردووە لەدژی گروپی تێرۆریستی (داعش)، بەڵام ئێستا پشتگوێ خراون و پشتیوانی ناکرێن. لەراستیدا ئەوە کردەوەیەکی نامرۆڤانە و بێ واتایە.

رێکخراوی پەیماننامەی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ) لەرێکەوتی ٤/ ٤/ ١٩٤٩ لەشاری واشینگتۆن، دیسی دامەزراوە. ئامانجی سەرەکی ناتۆ گەرەنتی و دابین کردنی ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لە بارەی ئازادی و ئاسایەش  بەشێوەی رامیاری و چەک. ئەندامانی ناتۆ لە کاتی ئێستادا بریتیە لە ٣٠ وڵات. لەو ٣٠ وڵاتە ٢٩ وڵاتیان دێموکراسی و مافەکانی بنەچینەی مافی مرۆڤ بەرێوە دەبەن.

1

تورکیا دەڵێ: نابێ پشتیوانی کوردەکان بکەن

وڵاتی تورکیا لە ساڵی ١٩٥٢ بوو بە ئەندامی رێکخراوی ناتۆ. تەنیا حکومەتێک لە ئەندامانی ناتۆیە کە دێموکراتی نیە، تورکیایە. حکومەتی تورکیا هەموو رۆژێک مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و هێڕش دەکاتە سەر ئەو حیزب و رێکخراوو کەسایەتی سیاسیانەیە کە بە دژی ئەو حکومەتە کار و چالاکی و تێکۆشانی سیاسی دەکەن. زیندانەکانی تورکیا پڕن لە زیندانی سیاسی کورد ، رۆژنامەوان، پارێزەر، مامۆستا و کەسایەتی سیاسی. هەروەها شەر بە دژی کوردیش دەکات بە هێڕشی فرۆکە و درۆن و سەربازی. حکومەتی تورکیا زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کورد دەچەوسێنێتەوەو مافی نەتەوەیان  پێشێل دەکات. 

وڵاتانی سویدو فینلەند داواکاری خۆیان بۆ بەئەندام بوون لە رێکخراوی ناتۆ لە رێکەوتی ١٨ /٥ /٢٠٢٢ پێشکەش کرد. تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ داواکاری ئەو دوو وڵاتە‌ی رەت کردەوە.

 بەرێوەبەری ناتۆ ( یەنس ستۆلتنبەرگ) زۆری هەوڵدا بۆ رازی کردنی توکیا کە داواکاری ئەو دوو وڵاتە پەسند بکات. سەرکۆماری تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) دەڵێ بە تایبەت وڵاتی سوید پشتیوانی حیزب و رێکخراوەکانی کوردی دەکات کە بە دژی تورکیا چالاکن. ئەردۆغان داوا دەکات کە وڵاتانی سوید و فینلەند دەست لە پشتیوانی کوردەکان هەڵگرن کە بۆ مافی کورد تێدەکۆشن و چالاکی سیاسیان هەیە. هەروەها داوا دەکات کوردی چالاوان و سیاسی کە وڵاتانی سوید و فینلەند بە دژی تورکیا چالاکن دەستگیر بکرێن و رەوانەی تورکیا بکرێنەوە. پارلەمانی تورکیا ئەندام بوونی سوید و فینلەند رەت دەکاتەوە کە ئەگەر ئەو وڵاتە داوخوازی تورکیا جێبەجێ نەکەن.

 

ناتۆ پشت لەگرنگترین هاوپەیمانی خۆی دەکات

لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە وڵاتی" ئیسپانیا" لەشاری "مەردید" رێکەوتی ٢٩ و ٣٠ لە مانگی خەرمانانی ٢٠٢٢، وڵاتانی سوید و فینلەند پەیمانامێکییان لە گەڵ تورکیا واژو کرد. ئەردۆغان لە رۆژی کۆتایی کۆبوونەوەکە دا گوتی، کە وڵاتانی سوید و فینلەند بەڵێنیان داوە، ٧٣ کەس لەدژی حکومەتی تورکیا خەباتیان کردووە، قۆڵبەست بکرێن و رەوانەی تورکیا بکرێنەوە.

2

 هەروەها ئەو ئاماژەی بەوەش کرد ئەو دوو وڵاتە بەڵێنینان داوە، کە پشتیوانی رێکخراوو حیزبەکانی کوردی نەکەن. بەڵێنیان داوە کە هیچیتر چەک و یارمەتی ئابوری بۆ پارتی یەکیەتی دێموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل نەنێرن، کە ئەو دوو حیزبە لە شەری دژی داعشدا گرنگرترین هاوپەیمان بوون لەگەڵ ئەمریکاو ئەوروپا. گەلی کورد زۆر بە باشی لە دژی رێکخراوی تێرۆریستی داعش شەری کردووە. ئەوان شەریان بۆ پارستنی ئاسایاش و دێموکراتی جیهان کردووە. زۆر کورد لەو شەرەدا گیانیان لەدەست داوەو و زۆریش ڕفێندراون و شوێنە ون کراون. لەجیاتی ئەوەی کە پاداشی گەلی کورد بدەنەوەو پشتیوانی خەباتی رەوایان بکەن بۆ بە دەست هێنانی مافی نەتەوەی خۆیان، بە داخەوە کرانە قوربانی گەمەی سیاسی. رێکخراوی ناتۆ پشتی تێکردن، کە گرنگترین هاوپەیمانی کورد بوو لە شەری دژی داعشدا.

  

باشترین چارەسەر

 بەداخستنی هێندێک حیزب و رێکخراوەکانی کوردی لە وڵاتانی سوید و فینلەند کێشەی نێوان تورکیاو کورد چارەسەر ناکرێ. ئەو کردەوە و کارە کێشەکە ئالۆزترو تەشەنەتر دەکات لە نێوانی تورکیاو گەلی کورددا. شۆرشی و خەباتی کورد بەهۆی داگیرکاریی و چەوسانەوەی گەلی کوردەوە سەریهەڵداوە. ئەنجامی ١٠٠ ساڵ چەوسانەوەی کوردە لەباکوری کوردستان و داننەنان بەمافیان کە یەکسان‌و بەرابەر بێ لەگەڵ گەلی تورک.

 لەجیاتی ئەوەی کێشەکە ئاڵۆزتر بێت، وا باشە کە تورکیا دان بە مافی رەوا و چارەی خۆنووسینی کورددا بنێت و تەواوی زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات. ئەردۆغان دەیەوێت ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمراتوری عوسمانیدا بوون دووبارە داگیریان بکاتەوەو دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا بسەپێنی، بە تایبەت رۆژئاواو باشوری کوردستان. کوردەکانی باشور و رۆژئاوای کوردستان دەسەڵاتیان بە سەر وڵاتی خۆیاندا هەیە، بەڵام ئەردۆغان چاوی بەو سەربەخۆیەی کورد هەڵنایە.

3

هەر بۆیە تورکیا هێرشی سەبازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کردووە و هێندێک ناوچەو شاری داگیر کردوە، بەڵام بەداخەوە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ناتۆ لەبەرامبەر داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بێ دەنگن و مەتەقیان لێوە نایە.

تورکیا بە بەهانەی هێرش بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی، دەیەوێت پشتێنەی ئاسایش بەقوڵایی ٣٠ کیلۆمیتر لەنێوان سنوری ڕۆژئاواو باکوری کوردستان دروست بکات.  پرسیاری من ئەوەیە: بۆچی تورکیا ئەو داخوازیەی نەبوو کە رێکخراوی تێرۆریستی داعش لەو ناوچەیە بوون؟

بەڵام سەیر ئەوەیە، ئێستا کە ئەو ناوچەیە ئارامەو کێشە لە سەر سنور نیە، دەیەوێت پشتێنەی ئاسایش دروست بکات.  

تورکیا دان بە مافی کورددا نانێت. هەر کوردێک کە داوای مافی نەتەوەیی خۆی بکات، پێیوایە دژبەری حکومەتەکەیەتی و هێڕشە بۆ سەر ئاسایشی وڵات.

ئێستا رێکخراوی ناتۆو وڵاتانی سوید و فینلەند بۆ رەزامەندی تورکیا ئەوەی کە توانیان کردیان، ئێمە دەبێ چاوەرێ بکەین کە لەداهاتودا ویست و داخوازی تورکیاو ئەردۆغان چی دەبێت؟

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×