ئا: ئاوێنە
هه‌مفری سێر جانستۆن سه‌رۆكی IWSR "كۆمپانیای توێژینه‌وه‌و بازاڕ دۆزینه‌وه له‌له‌نده‌ن" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له 10 ساڵی رابردودا فرۆشتنی هه‌موو جۆره مه‌شروبه‌كان له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا –كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی مسوڵمانن– بۆ 72% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌م ئاماره 30% زیاتره له‌فرۆشی شه‌راب‌و مه‌ی له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، لەراپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ژماره‌ی ئه‌و مسوڵمانانه‌ی كه خه‌ریكی مه‌یخواردنه‌وه‌ن له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا روو له‌هه‌ڵكشانه، لەزاری موسڵمانێکی خزمه‌تگوزاری ئوتێلێكه‌وە له‌ئه‌نتاكیا بەناوی سلێمان، باس لەوە دەکات کە ته‌نانه‌ت له‌مانگی ره‌مه‌زانیشدا -كه مانگی پیرۆزی رۆژووگرتنی مسوڵمانانه– پاساوێك به‌دیناكا‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ی نه‌خواته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌دیدی مسوڵمانانه‌وه، قورئان‌و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر خواردنه‌وه‌ی مه‌یان قه‌ده‌غه كردووه، سلێمان ده‌ڵێت "قورئان، مه‌ستبوونی قه‌ده‌غه كردووه، به‌ڵام نۆشكردنی یه‌ك دوو په‌رداخ بیره زیانی نییه، ئه‌مه شتێكه له‌نێوان خۆم‌و خودای خۆمدایه".
ئیکۆنۆمیست دەڵێت "چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زۆرێك له‌هاوئایینه‌كانی سلێمان له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌ودا كۆك بوون، مێژوونووسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه مه‌ی‌و بیره‌و شه‌راب بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رهه‌م هاتن‌و له‌وێوه روویان كرده شوێنه‌كانی دیكه‌ی دونیا. ئه‌بونه‌واس كه شاعیری سه‌ده‌ی هه‌شته‌م بوو چه‌ندین قه‌سیده‌ی پڕ له‌وه‌سفی رابواردن‌و عه‌یش‌و باده نۆشی خه‌لیفه‌كانی داڕشتووه. له‌مێژه ئه‌م جۆره ژیانه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، روون نییه له چ سه‌رده‌مانێكدا به‌دیاریكراوی زانایانی ئیسلامی فه‌توای ئه‌وه‌یان داوه مه‌یخواردنه‌وه‌و مه‌ستی "گوناهه". له‌ساڵانی ده‌یه‌ی 1970دا، ئیسلامی سیاسی له‌هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك ئێران‌و پاكستان خواردنه‌وه‌ی مه‌ی-یان قه‌ده‌غه كرد، زۆرێك له‌وڵاتانی ئیسلامی یاسایه‌كی به‌وجۆره‌یان نییه، یان به‌لانیكه‌مه‌وه غه‌یره مسوڵمانان له‌م رێسایه به‌ده‌ر ده‌كه‌ن. له‌هه‌ندێك وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامیشدا سزای ئه‌و مسوڵمانانه‌ی كه له‌حاڵه‌تی مه‌ستیدا ده‌ستگیر بكرێت زۆر قورسه: له‌ئێران 80 داری لێده‌درێت، له‌ئه‌نده‌نوسیاشه‌وه بگره تا تونس حیزبه ئیسلامیه‌كان خوازیاری سنوورداركردنه‌وه‌ی زیاتری به‌كارهێنانی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول‌و مه‌ین. ئه‌م سنوورداركردنه‌وانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌یخواردنه‌وه بۆ پشت ده‌رگا داخراوه‌كان بگوازرێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا زۆرێك له‌مسوڵمانان پێیانوایه كه به‌خواردنه‌وه‌ی قومه شه‌رابێك كه‌یفیان دێت".
بەپێی راپۆرتەکەی ئیکۆنۆمیست "ژماره‌ی ئه‌و مسوڵمانانه‌ی كه خه‌ریكی مه‌یخواردنه‌وه‌ن له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا روو له‌هه‌ڵكشانه، ئه‌م رۆژانه له‌لیبیا بازاڕی ره‌شی مه‌شروبات ره‌ونه‌قێكی زۆری په‌یدا كردووه، ئێرانیه‌كان له‌دروستكردنی مه‌شروباتی ماڵه‌وه‌دا لێزان‌و كارامه‌ن، له‌پاكستان به‌قسه‌ی "دكتۆر سه‌داقه‌ت عه‌لی" كه چه‌ند كلینیكێكی چاره‌سه‌ركردنی ئالوده‌بووان به‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هه‌یه، "ناردنی شه‌رابی سه‌فه‌ری له‌پیتزا خێراتر ده‌گاته ده‌رگای ماڵه‌وه".
هه‌مفری سێر جانستۆن سه‌رۆكی IWSR "كۆمپانیای توێژینه‌وه‌و بازاڕ دۆزینه‌وه له‌له‌نده‌ن" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له 10 ساڵی رابردودا فرۆشتنی هه‌موو جۆره مه‌شروبه‌كان له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا –كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی مسوڵمانن– بۆ 72% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌م ئاماره 30% زیاتره له‌فرۆشی شه‌راب‌و مه‌ی له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
ئایا ئیسلام ده‌توانێت ئاسانكارییه‌كی زیاتر له‌به‌رامبه‌ر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی‌و شه‌رابدا بكات؟ چه‌ند زانایه‌كی ئایینی رێگه به‌خواردنه‌وه‌ی شه‌راب ده‌ده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی له‌هه‌نجیر یان خورما دروست نه‌كرابێت، چونكه قورئان به‌تایبه‌تی ئاماژه به‌م دوو میوه‌یه ده‌كات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه ناكات كه سه‌ری ئه‌م قسه‌یه دامه‌زرێنێت. ئه‌ناس ئه‌بو شادی كه یه‌كێكه له‌زاناكانی زانكۆی ئه‌زهه‌ری قاهیره ده‌ڵێت "هیچ زانایه‌كی ئایینی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نییه كه ئاقیبه‌تی فه‌توای حه‌ڵاڵكردنی بیره‌و شه‌راب‌و ڤۆدگا له‌ئه‌ستۆ بگرێت".