شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
ھۆکاری پاشەکشەی سەدر ئاشکرا کرا
  2022-08-31       1597       

بەشێک لە میدیا عێراقیەكان و چاودێرانی سیاسی، باس لەوە دەکەن کە پاشەکشەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر لە خۆپیشاندانەکان، بە هۆی هەڕەشەی ئێرانەوە بووە، بەڵام بەشێکی دیکە پێیان وایە، سەدر ئاوی بەو ئاگرەدا کردووە، کە رەنگە هەموو عێراقی بسووتاندایە.

ئاوێنە: رۆژنامەى (ئەلعەرەب) لەمبارەیەوە لە راپۆرتێکیدا نووسیویەتی: "ئەگەر دووبەرەكى دروست بوايە، ئێرانيیەكان ئامادەى رووبەڕووبوونەى سەدرييەكان دەبوون، ئەوەش بە ڕوونى لە رۆژى دووشەممە دەركەوت كە لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا ژمارەيەك لە لايەنگرانى سەدر كوژران، ئەو پەيامەى ئێران ئاماژە بوو بۆ رێگری لە شەڕى ناوخۆيى شيعە، هەر ئەوەش بوو واي كرد موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانى سياسى پاشەكشە بکات."

دوێنێ موقتەدا سەدر داواى لە لايەنگرانى كرد، لە ماوەى سەعاتێكدا گۆڕەپانەكان چۆڵ بكەن. لەدواى پەيامەكەى، لايەنگرانى رەوتى سەدر گۆڕەپانەكانيان چۆڵ كرد و كشانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×