"کە هاتمە ماڵەوەو ئەم وێنەیەی خۆمم بینی لەبەردەم دادگا، هەستم بەمردنم کرد"
  2022-09-02       1759       

ئا: ئاوێنە، ANF

 

عەلی رەزا ئەرسلان، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئێسك و پروسكی كوڕەکەیان خستە گوێنیەکەوە و رادەستیان کردەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کاتێک هاتوەتە ماڵەوەو ئەم وێنەیەی خۆی بینیوە لەبەردەم دادگا هەستی بەمردنی خۆی کردوە، ئەو باس لەدڕندەیی ٦ ساڵ چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی دەکات‌و دەڵێت "سەختی و ئازاری ٦ ساڵ بۆ وەرگرتنی تەرمەکە و وەرگرتنی تەرمەکە لەنێو گوێنیەکدا باس ناکرێت”.

 

هێرش و ئەشکەنجە و سوکایەتیکردن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەرانبەر تەرمی ڕۆڵەکانی کورد لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بووەو لە ئێستادا گەیشتووەتە ئەوپەڕی دڕندەیی. بە تایبەت لە ٧ ساڵی ڕابردوودا، هێرشەکان بۆ سەر گۆڕستانەکان، ئەشکەنجەدانی تەرمەکان، درێژکردنەوەی پرۆسەی دادوەری، پێشێلکردنی مافی ماتەمینی بنەماڵەکان، وەک سیاسەتێک، لە جاران زیاتر بوو.

هاکان ئەرسلان لە ساڵی ٢٠١٦ لە ناوچەی سوری ئامەد لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو. سەرەتای هەفتە تەرمی ئارسلان خراوەتە ناو گوێنیەکەوە و ڕادەستی عەلی رەزا ئەرسلانی باوکی کراوە.

عەلی رەزا ئەرسلان ئەو گوێنیەی وەرگرت کە ئێسکی کوڕەکەی تێدابوو و بەو گوێنیەوە کە لە باوەشیدابوو لە دادگای ئامەد هاتە دەرەوە. ئەم دڕندەییەی کە وێنەکەی تۆمارکرا، ناڕەزایەتییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

عەلی رەزا ئەرسلان باسی لە ٦ ساڵی ڕابردووی کرد، کە چۆن هەوڵی داوە تەرمی کوڕەکەی وەربگرێت و هەستەکانی دوای وەرگرتنی تەرمەکە، بە ئاژانسی هەواڵی (ANF)ی ڕاگەیاند.

بنەماڵەی ئەرسلان کە لە ٩ کەس پێکهاتوون لە گوندی چاوشکۆی سەر بە ناحیەی قەرەیازی ئەرزەرۆم دەژین. بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرە و دڵسۆزی بەهاکانی کوردە.

ناوچەکانی خنوس و قەرەیازی کە راپەرینی شێخ سەعید تێیدابەرپرابووە، ناوچەیەک کە ماوەیەکی زۆرە بنەماڵەی ئەرسلان تێیدا دەژین.

ئەرسلان دەڵێت ٧ منداڵیان هەبووە، بەڵام ئێستا تەنیا ٦ منداڵیان لە ژیاندا ماون و باس لەوە دەکات کە هاکانی کوڕی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تەرمەکەی وەرگرتووە، لە نێویاندا نەماوە.

ئەرسلان ڕوونی کردەوە کە هاکان هەر لە منداڵییەوە کەسێکی زۆر ڕێزدار و تێگەیشتوو بووە، لەگەڵ خوشک و براکانیدا ڕێک دەکەوت.

باوکی ئەرسلان باسی لەوە کرد کە پێشتر هاکان لە گوندەکە یارمەتی دەدا، بەڵام لە هاوینی ٢٠١٥ پێی وتووە کە دەیەوێت بچێتە ئەستەنبوڵ بۆ کارکردن، ئەویش رێگری لێ نەکردووە.

 

'دەمزانی کوڕەکەم شەهید بووە'

ئارسلان لە درێژەی قسەکانیدا وتی "براکانی کاری بیناسازیان دەکرد، ئەویش لە بواری قوماشدا کاری دەکرد. منیش بیرم لەوە دەکردەوە ئەو ساڵە ژنی بۆبێنم، کاتێک دایکی قسەی لەگەڵ کرد و پێی وت، داوای لە دایکی کرد کە کاتێکی پێ بدات". هەروەها پێیان وت 'باشە'، ٨ ڕۆژ دوای گفتوگۆکەمان نەمانتوانی زانیاری لێ وەربگرین، دوای ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ، هەواڵێک لە تەلەفزیۆن پەخشکرا کە خوێنێکی زۆری لە سور لێڕویشتووە، شەهید بووە، چەند ڕۆژێک پێش ئەم هەواڵە هەمیشە هەستم دەکرد شتێکی خراپ ڕوودەدات، قورسایییەکی بێمانا لەسەر من هەبوو، شەوی پێش بیستنی شەهیدبوونی، دیمەنی تەقینەوەیەکی گەورە لە سور لە تەلەفزیۆن پەخشکرا. پێکەوە سەیریمان دەکرد." دوای ڕۆژێک کە لەگەڵ هاوڕێکانم لە گوندەکە دانیشتبووم، پێم وتن هەست دەکەم شتێک بەسەر کوڕەکەمدا هاتووە".

 

'من ٦ ساڵە چاوەڕێی زانیاریەکم کرد'

ئەرسلان رایگەیاند کە کاتێک هەواڵەکەی بیستووە بەفر لەسەر زەوی بووە، هەرچەندە بارودۆخی زستان زۆر سەختە، یەکسەر چووە ئامەد و باسی خەباتی ٦ ساڵەی بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی کرد

"دوای ئەوەی بیستم، یەکسەر چوومە ئامەد، لەوێ بیستم کە کوڕەکەم شەهید بووە، هاوڕێیەکی ئەو بەدەوری سوردا بردمی، لە هەموو شوێنێک هەستم بە شوێنپێی هاکان دەکرد. بۆ ماوەی ٦ ساڵ هەوڵەکانم بەردەوام بوون بۆ وەرگرتنی تەرمی کوڕەکەم. جارێک بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەستگیریان کردم بۆ ئەوەی بمترسێنن. بۆ ماوەی ٦ ساڵ هەموو ڕۆژێک وەک ئەوەی لە زیندان بووم وابوو. جگە لە کۆتایی هەفتە هەر ٥ ڕۆژ جارێک گوێم لە تەلەفۆن بوو. چاوم لەسەر ڕێگا بوو چاوەڕێی زانیاریم دەکرد، تا شوباتی ٢٠٢١ بەو هیوایەوە ژیام کە 'ئەمڕۆ زانیاری دێت. ٣ جار سەردانی دادگام کرد کە تەرمەکەی هاکان لە سور بهێننەوە، رایانگەیاند کە لەوێ کارکردن بەردەوامە و تەرمەکەی براوەتە دەرەوە.

 

"پرۆسەی یاسایی"

ئەرسلان باسی لەوەشكرد، دوای دەرهێنانی تەرمەكە، خۆی و هاوسەرەكەی بۆ ماوەی ٣ مانگ خوێنیان داوە بۆ پشكنینی دی ئێن ئەی و وتی، "لەلایەن پۆلیسەوە بانگکرام و داوایان لێكردم نمونەی دی ئێن ئەی بدەم، نمونەی خوێنی من لەنێوان ٥٠٪ و ٦٠٪ بوو، بەڵام دیارە بە جێگەی ڕەزامەندی نەبوو،ئەمجارەیان دوای ٣ مانگ داوای  دی ئێن ئەر دایکی کرا، دی ئێن ئەی دایکی 95% بوو، دواتر تەرمەکەمان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ کرا بۆ پشکنینی جەست.ە لە ٢٥ی ئابدا پەیوەندییەکمان لە پارێزەرەکەمانەوە پێگەیشت و گوتیان دەتوانن تەرمەکە وەربگرن. هەروەها ئامادەکارییەکانمان کرد و ڕۆژی دووشەممە کۆبووینەوە."

 

'بەم شێوەیە تەرمەکەم دەدەنەوە؟'

ئارسلان ڕایگەیاند کە کاتێک چووەتە دادگا بۆ وەرگرتنی تەرمەکە، هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبووە کە تەرمەکە لەناو گوێنێەکدا بدرێتێ و وتی "دەبوو تەرمەکەم لە پزیشکی دادوەری وەربگرم. کاتێک چووینە دادگا، وتم ئێمە تەنها بۆ کاروباری فەرمی رۆیشتوون، چونکە نەیانگوت لەوێ جەنازەکەمان پێدەدەین، دواتر تەرمەکەیان هێنا، گوێنیەکیان کردەوە، سیدییەکی تێدابوو، دەریانهێنا و گوێنیەکەیان پێدام، کە ئێسکەکەم بینی زۆر ئازارم چێشت، لێم پرسین ئایا تەرمەکەم بەم شێوەیە پێدەدەن؟ وتیان بەم شێوەیە لە پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵەوە هاتووە، وە بەم شێوەیە دەیدەن ، جارێکی تر گوێنیەکەم داخستەوە، خستمە باوەشتمەوە و چوومە دەرەوە، کەس نەیتوانی ئەو دۆخە بێنێتە بەرچاو، بەڵام خوای گەورە ئیرادەی پێبەخشیم و من سەختییەکانی ٦ ساڵم چێشت و دانم بەخۆمداگرت.
'کاتێک وێنەکەم بینی وتم دەمرم'

ئەرسلان باسی لەوەشكرد، كە تەرمی كوڕەكەی وەرگرتووە، لەلایەك خۆشحاڵ بووە بە بینینی، بەڵام لەلایەكی دیكەوە غەمبار و تۆڕە بووە، چونكە بەو شێوەیە وەریگرتووە و دەڵێت "هەركەسێك مرۆڤایەتی لە دڵدا بێت، پێویستە شەرم لەم دۆخە بکات. چونکە تەرمی مردووێک دەخرێتە ناو تابوتێکەوە نەک لەناو گوێنیەکدا.دواتر کە هاتمە ماڵەوە کاتێک وێنەکەم بینی لەبەردەم دادگا هەستم بە مردنم کرد. هەستم بە توڕەیییەکی زۆر کرد کاتێک ئەو وێنەیە دەبینم. , دڵتەنگ دەبم. خوشکەکەم ویستویەتی وێنەکە بسڕێتەوە، بەڵام من نەمدەویست وێنەکە بسڕێتەوە، بۆ ئەوەی بمێنێتەوە."

 

'بە بەردەوامی چاودێریکرام'

ئەرسلان باسی لەوە کرد کە دوای دەرچوونی لە دادگا، ئێسکەکانی خستووەتە نێو ئۆتۆمبێڵ و وتی "من تەرمەکەم هێنا و خستمە ناو ئۆتۆمبێلەکە و تەلەفۆنم بۆ ئەمبولانس کردم، لە ڕێگادا کفنەکەمان کردەوە، ئێسکەکانمان دانا ". ئێسقانەکان بە رێکوپێکی دانا و بەرەو گوندەکەمان چووین کە گەیشتینە گوندەکە، چووین بۆ گۆڕستانەکە و بەخاکمان سپارد، یەکەکانی جەندرمەی ئامەد و ئەرزیرۆم و قەرەیازی هەمیشە بە دوای مندا دەهاتن، بە تایبەت هەواڵگری جەندرمە هەمیشە چاودێریان دەکرد و کۆنتڕۆڵی هاتن و چوونمیان دەکرد. وتیان پێویستە لە دەرەوەی ماڵەکەم پرسە دابنێم، نابێت لە ماڵەوە بێت و پێیان وتم، نە ئێمە و نە ئەوان نەخەمە دۆخێکی سەخت."

 

هاکان

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×