کامیان دەبێت بەسەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: خانمە لیز ترۆس یان مستەر ریشی سوناک؟
  2022-09-05       969       
لیز ترۆس و ریشی سوناک

ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا

 

دوا قۆناغی كۆتای بۆ پێشبڕكێی سەركردایەتی كردنی پارتی پارێزگاران و پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی دووشەمە ٥ی سێپتەمبەر كۆتای دێت و بەدەنگی ئەندامانی ئەو پارتە كە كەمتر لەسەدا یەكی دانیشتوانی بەریتانیا پێكدێنن، براوەی هەردوو پۆستەكە لەنێوان  خانمە لیز ترۆس، یان مستەر ڕیشی سوناک، وەک سەرۆك وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا، ڕادەگەیەنرێت.

 

كێن ئەوانەی سەرۆكی پارتەكەو سەرۆكوەزیرانی داهاتوو هەڵدەبژێرێن؟

ئەندامانی پارتی پارێزگاران تاڕۆژی هەینی ڕابردوو ٢ی سێپتەمبەریان لەبەدەم دابوو، بۆ دەنگدان و  دیاری كردنی براوەی هەڵبژاردن ئەو کاندیدەی کە دەنگیان پێداوە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە سەرۆک وەزیران و  سەرۆکی پارتەکە، وەبەزۆرینەی دەنگ لەئەنجومەنی کۆمۆنس پشتگیری ئەندامانی پارلەمانی پارتەكەی بەدەست دەخات.

بۆ متامانەپێكردنیان هەریەكە لە سوناک و خاتوو تراوس، زۆربەی كەتانی ئەم هاوینیان بەبەشداریکردن لەكۆڕو كۆبونەوە لەناوخۆی بەریتانیا، لەگەڵ ئەندامانی كۆنسەرڤاتیڤەكان بەسەر بردووە، تێیدا لەو شوێنانە کەئەندامەكانیان پرسیاریان لێ دەكردن، دەربارەی سیاسەتەکانیان لەكاتی گرتنە دەستی دەسەڵات.

 

دەنگدان چۆن کاردەکات؟

دەنگدانی ئەندامانی پارێزگاران لەڕۆژی هەینی ٢ی سێپتەمبەر  داخرا.

بۆ هەرئەندامێك كەبتوانێت شایستەی دەنگدان بێت، دەبوو لانی كەم لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یان پێش ئەو ڕۆژە، پەیوەندی بەو پارتەوە کردبێت تۆماركرابێت.

ئەندامەكان دەیانتوانی لەڕێگەی پۆستەوە یان بەشێوەی ئۆنلاین دەنگ بدەن. هێشتا ڕوون نییە ئەو پارتە چەند ئەندامی هەیە،وەمەرجیش نییە لایەنە سیاسییەکان ژمارەی ورد بدەن دەربارەی ئەندامانیان.

بەڵام لەدوایین هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەرکردایەتی پارتەكەو سەرۆكوەزیرانی نوێ، نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووە.

 

کەی سەرۆک وەزیرانی نوێ ئاشكرا دەكرێت؟

براوەی پێشبڕکێی سەرکردایەتی پارتەكەو سەرۆكوەزیران، ڕاستەوخۆ دوای کاتژمێر  12.30 لەڕۆژی دووشەممە 5ی ئەیلول لەلایەن، سێر گراهام برادی، سەرۆکی لیژنەی 1922ی پەرلەمانتاران ئاشکرا دەکرێت.

وە بڕیارە ڕۆژی دواتر بۆریس جۆنسن، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بەشاژن ڕابگەیەنێت و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن دەسەڵاتی شاهانەی شاژنەوە، جێگرەوەی ئەو دەستنیشان بكرێت.

بە شێوەیەکی ئاسایی سەرۆک وەزیرانی نوێ، بانگهێشت دەکرێت بۆ کۆشکی باکینگهام  لەلەندەن، بۆئەوەی لەلایەن شاژنەوە متمانەی پێ ببەخشرێ، بەڵام لەبەر ڕەوشی تەندروستی لەبەر ئەوەی شاژن لەپشوویەکدایە، ئەو نەریتە جێبەجێ ناكرێت ئەمجارەیان، لەبری ئەوە لەكۆشكی بالمۆرال دەمێنێتەوە و هەریەكە, لەبۆریس جۆنسۆن و سەرۆک وەزیرانی نوێ، گەشت دەکەن بۆ سکۆتلەندا بۆ ئەوەی لەوێ چاویان بەشاژن بکەوێت.

 

ئایا هەڵبژاردنی گشتی دەكرێت؟

لەبەریتانیا كاتێك سەرۆک وەزیران دەست لەکار دەکێشێتەوە،  ڕاستەوخۆ هەڵبژاردنی گشتی ڕوونادات، بۆ نموونە کاتێک دەیڤید كامیرۆن لەساڵی ٢٠١٦ دەستیی لەكار كێشاێەوەو تێریزا مەی شوێنی گرتەوە، ئەو بڕیاریدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدات.

لەم كاتەشدا ئەگەر سەرۆکوەزیرانی نوێ داخوازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە  داوا نەكات، ئەوا دەبێت دواین وادەی  هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا لەمانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت.

 

چۆن ئەو دوو بەربژێرە گەیشتنە کۆتایی هەڵبژێردران؟

پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران كە ژمارەیان ٣٥٧ كەسە دوای زنجیرەیەک دەنگدانیان، ئەو دوو بەربژێرەیان دیاری كردوە.

ئەو کاندیدەی لەدەنگداندا کەمترین ژمارەی دەنگی هەبوو لەهەر خولێکی دەنگداندا, كراوەتە دەرەی پێشبڕكێكە، تاوەکو تەنها دوو کەس مانەوە لەكۆتایی كەئەوانیش, هەریەكە لەوەزیری خەزێنەی پێشوو, ریشی سوناک و لیز ترۆس، وەزیری دەرەوە بووە.

ئەو شەش پاڵێوراوەی کە کرانە دەرەوە بریتی بوون لە:

وەزیری بازرگانی، پێنی مۆردۆن، دەنگی پێنجەم

وەزیری پێشووی داد، کەمی بادێنۆچ،دەنگی چوارەم

تۆم توگێندهات، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە، دەنگی سێیەم

داواکاری گشتی، سوێلا براڤەرمان، دەنگی دووەم

نەدیم زەهاوی، وەزیری خەزێنەی ئێستا، دەنگدانی یەکەم

جێرمی هانت، وەزیری پێشووی تەندروستی،دەنگدانی یەكەم.

 

ڕیشی سوناك كێیە؟

ڕیشی سوناک لەساڵی ١٩٨٠ لەشاری ساوسهامپتۆن لەدایک و باوکێكی بەڕەچەڵەک هیند لەدایك بووە، کەلەشەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاوە کۆچیان کردووە بۆ بەریتانیا.سوناک لەکۆلێژی وینچێستەر خوێندوویەتی. دواتر لە کۆلێژی لینکۆڵن لەئۆکسفۆرد فەلسەفە و سیاسەت و ئابووریی خوێندەوە و پاشانیش لەزانکۆی ستانفۆرد لەکالیفۆرنیا وەک زانای فولبرایت بڕوانامەی MBA بەدەستهێناوە.

لەساڵی  ٢٠١٥وە ئەندام پارلەمانی پارتی كۆنسەرڤاتیڤە و چەندین پۆستی جیاوازی لەسەردەمی هەردوو كابینەی تییرزا مەی تا حوكمەتی بۆریس جۆنسن هەبوو.

سوناك و خێزانەكەی بەیەكێك لەدەوڵەمەندو ملیاردەرەكانی بەریتانیا هەژماردەكرێن.

 

لیز ترۆس كێیە؟

ماری ئەلیزابێس تروس لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥و سیاسەتمەدارێکی بەریتانییە و لەساڵی ٢٠٢١ەوە وەک وەزیری دەرەوە دەست بەكار بووە. پێشتریش وەزیری حوكمەت بووە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێڵس، لەساڵی ٢٠١٩ەوە وەک وەزیری ژنان و یەكسانی کاری کردووە، ئەندامی پارتی پارێزگارانە، لەساڵی ٢٠١٠ئەندامی پەرلەمانە، بۆ باشووری ڕۆژئاوای نۆرفۆلک، لەهەمان كاتدا لەچەندین  پۆستی جیاوازدا لەکابینەكانی سەرۆکوەزیران دەیڤید کامیرۆن و تێریزا مەی و بۆریس جۆنسۆن، کاری کردووە.  تروس ئێستا یەكێكە لەو  دوو بەربژێرەی، كەچانسی زیاتری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەڕۆژی دووشەمەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×