ترۆس دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا
  2022-09-06       454       

ئا: کاوە رەش

 

 خانمە لیز ترۆس، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، دوای ئەوەی لە کێبڕکێی سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران، شکستی بەڕیشی سوناک هێنا.

 

 ئەنجامەكانی پێشبینی زۆر نزیك نوون لەوەی زۆرێک لە شارەزایان چاوەڕوانیان دەکرد، ترۆس بە 57%ی دەنگی ئەندامانی پارتەكەی ڕەوایەتی  وەرگرت، لەوەی ببێتە سەرۆكی پارتی كۆنسەرڤاتیڤ و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا.

 

 لە وتەیەکیداو لەناوەندێکی کۆنفڕانس لەوێستمینستەر، سوپاسی ڕكابەرەكەی ڕیشی سوناکی کرد بۆ "هەڵمەتێکی سەخت"و بەڵێنی دا بەپلانێکی بوێرانە حوكمەتی نوێ ڕێكبخاتەوە.

 

 تروس ڕۆژی سێشەممە، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی  وڵاتەكەی دوای ئەوەی بەگەشتێك دەچێتە دیداری شاژن، لەشاری بالمۆرال لەسکۆتلەندا.

 

 سەرۆكوەزیرانی نوێ، دوای دەست بەكاربونی دەستبەجێ دەخرێتە ژێر فشارەوە، بۆ ڕاگەیاندنی پلانێک  دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەو بەرزبوونەوەی تێچووی وزە لەوڵات.

 

 یەكێك لەپلانەکەی ئەوەیە، كەئەو دەخوازێت نرخی پارەی وزە لەوەزیاتر بەرز نەكرێتەوە.

 

هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، پارتی ڕكابەر،  پارتی کرێکاران دەڵێن، خەڵک بێهیوان لەپارتی دەسەڵتدار، لەوەی وەك پێویست، لەقەیرانی خۆراك و وزەدا، بەپێی پێویست هاوكاری ناكرێن و دەبێت خەڵك پلانە تایبەت و نهێنیەكان بزانن.

زۆرترین بینراو
سروه‌ عه‌بدولواحید بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شانازی‌ ده‌كه‌م كچی‌ كه‌بابچی‌ بم، نه‌ك كچی‌ جاشێك
هۆشدارى له‌دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت
بنه‌ماڵه‌ى هاوكارجاف: ئه‌مرۆ دادوه‌ر فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژانى هاوكار جاف ده‌ركرد
برایەكی هاوکار جاف بۆ عەلی باپیر: وەڵامی پیاوی بچووک نادەمەوە
عەلی حەمەساڵح بۆ رێبەر ئەحمەد: دژی ئەوەین لە ژێر چەتری سەلامەتی خەڵکدا بزنس بکرێت
سه‌ركرده‌یه‌كی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی باس له‌ڕێككه‌وتنی‌ نوێی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات
سەرکردەیەکی یەکێتی: دەرچونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی دۆخی هەرێم ئاڵۆزتر دەکات
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ شاری سلێمانی دیاریکرا
حاجی مه‌سیفی: بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ هه‌ولێر بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ره‌كانی دژه‌تیرۆر، دۆخی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌كات
ئەنجومەنی گەلی مەخمور: گەمارۆی سەر که‌مپی مەخمور كۆتاییهات‌و سوپای‌ عێراق کشایەوە
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×