وەزیرە كوردەكە لەحكومەتی نوێی بەریتانیادا دەمێنێتەوە
  2022-09-07       1317       

ئا: كاوە ڕەش - بەریتانیا

 

سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا، دوای چەند كاژمێرێك لەبەخشینی لەلایەن شاژنی وڵاتەوە چەندین وەزیری لەتیمی کابینەی نوێی حكومەتەكەی دەستنیشان كرد، یەكێك لەوانەش نەدیم زەهاوی، وەزیرە كوردەكەی نێو كابینەی حوكمەتی بۆریس جۆنسن، كەپێشتر  وەك وەزیری خەزێنەو پەروردەو بەڤاكسین كردن كاری كردوە، دوای دەستبەكاربونی سەرۆكوەزیرانی نوێ  لیز ترۆس، وەك ڕاوێژكارو وەزیری حوكمەت بۆ 

بۆ كاروباری Duchy of Lancaster لەنوسینگەی کابینەی حکومەت، بەردەوام دەبێت.

 

 ئەو پۆستە یەکێکە لەو سێ کارە تازانەی  کە لەتیمی وەزاری نوێی لیز ترۆسدا، بەنادیم زەهاوی دراوە.

 

 زەهاوی، پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ، وەك وەزیری خەزێنە، پلەكەی  بەرزکرابۆوە، لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە، کاتێک ریشی سوناک دەستی لەکارکێشایەوە. هەروەها پێش ئەوەش وەزیری  پەروەردە بوو لەكابینەی بۆریس جۆنسۆن.

 

زەهاوی، وەک كارەكتەرێكی بەهێز سەیر دەکرێت و بەردەوام ئامادەیی هەیە لەسەر شاشەو بەردەم مایكی ڕۆژنەمەوانان.

 

زەهاوی بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلولی 2021 وەك وەزیری سەرپەرشتیکردنی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی پەتای کۆرۆنا، هاتە ناو کابینەی حکومەتەوە.

 

نەدیم زەهاوی، بەڕەچەڵەك كوردێكی عێڕاقییەو بەمنداڵی لەگەڵ خێزانەكەی لەحەفتاکانی سەدەی ڕابردودا وەك پەنابەر ڕویان لەبەریتانیا كردوە.

 

زەهاوی خاوەن‌و دامەزرێنەری کۆمپانیای توێژینەوەی بازاڕكردنی YouGov بووەو  ئێستا یەکێکە بێت لەدەوڵەمەندترین سیاسەتمەدارەکانی ناو هاوس کۆمۆن.

 

زەهاوی، چەندین جار تۆمەتباركراوە، بەدەست تێكەڵكردن و وەرگرتنی شیرینی لەكۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی نەوت، لەهەرێمی كوردستان، ڕۆژنامەكانی بەریتانیا  دەڵێن ٤٠٠ هەزار پاوەندی لەنەوتی هەرێم دەستكەوتوە.

 

لەهەمانكاتدا پەیوەندیەكی توندوتۆڵی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەیەو، بەدۆستێكی دێرینی وەزیری  پێشوی سامانەسروشتیەكان، ئاشتی هەورامی دادەنرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×