2019-07-08   2461     
ئا: هاوكار حسێن
به‌بۆچونی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌دواوه‌یه له‌روی پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا به‌هۆی پشتگوێخستنه‌وه، شاری دهۆك به "پارێزگا هه‌تیوه‌كه" وه‌سفده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلیكس كه له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه نوسراوه‌و ئاوێنه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه "هه‌رێمی كوردستان له‌چاو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا له‌دواوه‌یه له‌روی پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان". ئه‌و یاسایه‌ش كه پێشتر بۆ كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دانراوه، " هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه‌ی بڕیاردانی نه‌به‌خشیبو به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان".
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یدا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ڵێن،" له‌ناو دهۆكدا كه ناڕه‌زاییه‌كی بێده‌نگ به‌ڵام به‌رده‌وام رو له‌گه‌شه، بونی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی لاواز به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پارێزگاكه له‌هه‌ولێر له‌به‌رچاوگیراوه، هه‌ندێكجار له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه به "پارێزگا هه‌تیوه‌كه" ناوده‌برێت".
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌رو كه چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك له‌و 52%ی به‌شه بودجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پاره‌یان بۆ ته‌رخانده‌كرێت كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدای وه‌رده‌گرێت‌و به‌شێكی زۆری بۆ پارێزگای هه‌ولێر خه‌رجده‌كرێت.
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 08BAGHDAD4078
بابه‌ت: یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 31ی كانونی یه‌كه‌می 2008
پۆلێن: ته‌نها بۆ به‌كارهێنانی ره‌سمی
پوخته:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی تاووتوێكردنی دوایین ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمن. وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار، په‌رله‌مان ره‌شنوسه‌كه‌ی پێشوی ره‌تكرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه‌ی بڕیاردانی نه‌به‌خشیبو به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌رێمی كوردستان له‌چاو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا له‌دواوه‌یه له‌روی پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لۆكاڵی ره‌شبین بون له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی یاساكه‌و پێیانوایه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ویستی نیه ئه‌و پڕۆژه یاسایه تێبپه‌ڕێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی نوێی پێكهێناوه بۆ تاووتوێكردنی دوایین ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم. لیژنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌عد خالید، وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت‌و پێكدێت له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك. ئه‌م لیژنه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێكهێنراوه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌یاساكه‌دا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشنیازكراون. (كۆمێنت: وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت)، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار، په‌رله‌مان ره‌شنوسه‌كه‌ی پێشوی ره‌تكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارێتیه‌كی راسته‌قینه‌ی نه‌به‌خشیبو به‌ئیداره‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان). پاش یه‌ك یان دو كۆبونه‌وه‌ی دیكه، سه‌عد خالید چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌كه بباته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی 17ی تشرینی دوه‌م له‌گه‌ڵ غازی سه‌عید، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، ناوبراو به‌گومان بو له‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گۆڕانكارییه پێشنیازكراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه واده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌هه‌ولێر لاوازبكات. سه‌عید پێیوانیه به‌بێ دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات له‌ناوه‌نده‌وه بۆ ئاستی پارێزگاكان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارێزگاكان له‌هه‌ولێر ره‌نگبداته‌وه. ئه‌و داوایكرد حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته كار له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و هانیبدات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنوسێك په‌سند بكات كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ببه‌خشێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
فازیل عومه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك كه یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌و رۆژی 18ی تشرینی دوه‌می 2008 كۆبوه‌وه. له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیی ئه‌مه‌ریكا، راسته‌وخۆ دوای كۆبونه‌وه‌كه فازیل باسی له‌وه كرد كه لیژنه‌كه ئه‌م خاڵانه‌ی تاووتوێكردوه: یه‌كه‌م، ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه به‌لای وه‌زیره‌كانیشه‌وه گونجاوبێت، به‌ده‌ر له‌و بودجه‌یه‌ی كه له‌هه‌ولێر بۆ وه‌زاره‌ته‌كان ته‌رخانده‌كرێت. دوه‌م، گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری به‌سه‌ر كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كاندا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. سێیه‌م، داواكردن له‌پارێزگار بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی پارێزگار، ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه له‌پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
به‌پێی وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك، سه‌عد خالید زۆر هاریكار بوه، به‌ڵام وتیشی، پێویسته هه‌مو ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵانه بگه‌یه‌نێته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌و په‌سندكردنیان. فازیل جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر خواستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ دابه‌زاندنی به‌رپرسیارێتی بۆ ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كان. هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌وان رازین به‌یاسایه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه له‌نێوان ره‌تكراوه‌كه‌و پێشنیازكراوه‌كه‌دا بێت.
سه‌رنجێكی دیكه ئه‌وه بو، سه‌عید بڕوای یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانی ده‌ربڕی به‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارده‌كات له‌دژی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان. وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ وته‌كانی، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵێكی زۆری دا‌و رێوشوێنی له‌راده‌به‌ده‌ری گرته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ئاسانی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تێبپه‌ڕێت، به‌ڵام هیچ شتێكان نه‌كردوه بۆ پشتیوانیكردن له‌تێپه‌ڕاندنی یاسایه‌كی هه‌مانشێوه له‌هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ستانی هه‌ندێك پرۆگرامی خزمه‌تگوزاریی ئه‌مه‌ریكی كرد له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هێشتا به‌رده‌وامن.
كۆمێنت:
هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌دواوه‌یه له‌روی پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. به‌تایبه‌تی له‌ناو دهۆكدا كه ناڕه‌زاییه‌كی بێده‌نگ به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردن بونی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی لاواز به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پارێزگاكه له‌هه‌ولێر له‌به‌رچاوگیراوه. هه‌ندێكجار له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه دهۆك به "پارێزگا هه‌تیوه‌كه" ناوده‌برێت، چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك له‌و52%ی به‌شه بودجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پاره‌یان بۆ ته‌رخانده‌كرێت كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدای وه‌رده‌گرێت‌و به‌شێكی زۆری بۆ پارێزگای هه‌ولێر خه‌رجده‌كرێت.