فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، فەرید عەبدولعەزیز بازی گوایە بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی بوە، پێشمەرگەی لیوای 3ی فەرماندەییەكەیان بوە، بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی سەروی خۆی، ئەركەكەی جێهێشتوەو چۆتە دەرەوەی وڵات و ئەو "سەرپێچییەی بە هەڵاتو" ئەژماركراوەو "بەپێی یاسا" بڕیاری دەستگیركردنی دراوە.
ئاوێنە: فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"چه‌ند رۆژێكه (ئه‌دهه‌م بارزانى) له رێى چه‌ند ماڵپه‌ڕو په‌یجێكی جۆراوجۆره‌وه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس له كه‌سێك به ناوى (فرید عبدالعزیز بازى) ده‌كات كه گوایه به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى بوه‌و به‌شێوه‌یه‌كى نادیار له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كى ئه‌منى هه‌رێمه‌وه رفێندراوه."
وتوشیەتی"فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى سه‌رله‌به‌رى ئه‌م بانگه‌وازه چه‌واشه‌كارى و بێبنه‌مایه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه ( فرید عبدالعزیز احمد) پێشمه‌رگه‌ى لیواى 3ى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مانه، ناوبراو له مانگى (6ی ساڵی 2022)ه‌وه بێ ئاگادارى و ره‌زامه‌ندى سه‌روترى، ئه‌ركى خۆى به‌جێهیشتوه‌و دواتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ى وڵاتی كردوه، بۆیه وه‌كو هه‌ر حاڵه‌تێكى تر به‌پێی یاساى سه‌ربازیی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه‌و ئه‌و سه‌رپێچییه‌ى ناوبراو به (هه‌ڵاتو) ئه‌ژمار كراوه له‌و كاته‌دا پاڵپشت به مادده‌ى (5) له یاسایى بنه‌ماى دادگاییكردنى سزایى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ ژماره (17)ى ساڵى 2008 بڕیارى ده‌ستگیركردنى دراوه و له رێككه‌وتی 10ی11ی 2022 به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیر كراوه و ده‌ست به جێ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ییمانه‌وه خانه‌واده‌كه‌ى له هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئاگاداركراوه‌ته‌وه."
جەختیشی كردۆتەوە كە "به‌شێوه‌ى یاسایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوبراودا كراوه‌و جگه له‌و راستییانه‌ى له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى پێدراوه هه‌ر جۆره باسێكى تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بگوترێت دوره له راستى، بۆیه ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندیی به هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه نییه‌و رێگا نادرێت بۆ مه‌به‌ستى راكێشانى سه‌رنجى هاوڵاتیان و مه‌رامى چه‌واشه‌كارى و سیاسى به‌كاربهێنرێت."