پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی قاسەی مزگەوتەکانی دەبڕی، دەستگیرکرا
  2022-12-07       355       

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە قاسەی مزگەوتەكانی دەشكاندو پارەكانی دەبردن. دەشڵێت: لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ن. م.) بەتۆمەتی شکاندنی قاسەی مزگەوتەکان لە سنوری قەزای دەشتی هەولێر دەستگیر کرد."

ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەرو کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا کە چەندین جار قاسەی مزگەوتەکانی شکاندوە و پارەکانی بردوە."

ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری داوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×