"مافیایه‌كی كورد دو كه‌مپی كۆچبه‌ران له‌فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌بات"
  2022-12-18       1184       

ئا: ئاوێنه‌


له‌هه‌ردو شاری ده‌نكرك و كه‌ڵێی-ی نزیك له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی فڕەنسا دوكه‌مپی كۆچبه‌ران  هه‌زار و 500 كۆچبه‌ری له‌خۆگرتوه‌ و له‌لایه‌ن "مافیا"یه‌كی كوردوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و خۆشی سه‌رپه‌رشتی رێگای قاچاغی كۆچبه‌ران ده‌كات، له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌وه‌ هه‌ردو كه‌مپه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردوه‌ و به‌شێكی كۆچبه‌رانی ناو كه‌مپه‌كه‌ش ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.



رۆژنامه‌ی The Mirrorی بریتانی ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە دو كه‌مپی كۆچبه‌ران كه‌ ده‌یان پیاو و ژن و منداڵی له‌خۆگرتوه‌ له‌لایه‌ن "مافیا"یه‌كی كورده‌وه‌ سه‌په‌رشتی ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر له‌ دو كه‌مپی مانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی ده‌نكرك و كه‌ڵێی-ی نزیك له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی فڕەنسا ده‌مێنه‌وه‌، هیوایان گه‌یشتنه‌ به‌ بریتانیا و ده‌سپێكردنی ژیانێكی نوێ.

The Mirror ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ رێگه‌ی تیمێكه‌وه‌ كۆچبه‌رانی ئه‌و دو كه‌مپه‌ به‌سه‌ركرانه‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یری چه‌ندین كه‌سیان به‌ چه‌قۆوه‌ بینیوه‌ كه‌ شه‌ڕیان ده‌كرد له‌نزیك كه‌مپه‌ی و پاوێك كه‌ له‌و نزیكانه‌ كۆشكێكی فرۆشتنی خۆراكی هه‌یه‌ به‌ تیمه‌كه‌ی راگه‌یاند، "ئه‌م كه‌مپه‌ له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ش بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران كارێكی باش نابێت".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، یه‌كێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ تیمی The Mirror-دا ئه‌نجامدا، رایگه‌یاند، "لێره‌ بارودۆخه‌كه‌ زۆر ناجێگیر و مه‌ترسیداره‌، مافیایه‌كی كورد هه‌ردو كه‌مپه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات و خۆشی سه‌رپه‌رشتی رێگای قاچاغ و په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ وڵاتانی دیكه‌ ده‌كات".

وتیشی، "ئه‌وان ترسیان خستوه‌ته‌ گیانی كۆچبه‌رانه‌وه‌ و به‌ترساندنمان ئێره‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌، هیوادارم بۆ ماوه‌یه‌كی دورمه‌ودا لێره‌ نه‌مێنمه‌وه‌"، هه‌ردو كه‌مپه‌كه‌ به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و به‌فره‌وه‌ لیتاوێكی زۆر دروستبوه‌  و سه‌رمایه‌كی زۆر ته‌نگی به‌ كۆچبه‌ران هه‌ڵچنیوه‌، به‌ڵام مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كه‌ هه‌ڕه‌ش و توندوتیژییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌یه‌.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×