نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە توركیاو لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوەوە
  2023-01-26       408       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە توركیاو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، كۆبوەوە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، سەعات 4:19 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاندوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، بەبێ ئەوەی وردەكاری لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بخاتەڕو.

بەپێی ئاژانسی رەسمی ئەو وڵاتەكە، کۆبونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی دور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوە.

سەردانە كتوپڕەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، دوای رۆژێك لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ راگرتنی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان، دێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×