عەلی حەمەساڵح: کارەبای سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم كرایەوە
  2023-01-26       383       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پشكی كارەبای سلێمانی لە دوێنێوە لە 900 مێگاواتەوە بۆ 750 مێگاوات كەمكرایەوەو بەوەش بە تێكڕا پێدانی كارەبا بۆ شەش كاتژمێر لە رۆژێكدا كەمتر بوەوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەدواداچونێكدا رایگەیاند"سەرجەم پارێزگای سلێمانی ٧٥٠ مێگاواتی پێدەدرێت، بەڵام ٨٣٣ مێگاوات دەفرۆشرێتە موسڵ و کەرکوک."

ئاماژەی بەوەشداوە كە تاوەکو ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە تێکڕا لە 24 كاتژمێردا بەم شێوەیە بوە: سلێمانی  8:19 خولەك كە ئەوەش تێکڕای پارێزگاكەیەو هەندێک شوێن و پرۆژە ٢٤ کاتژێرەو هەیە ١٦ کاتژمێرو ناوشار شەش كاتژمێرە.

بەپێی قسەی عەلی حەساڵح لە شوێنەكانی دیكە تێكڕای كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بەمجۆرەیە: هەولێر 11:13 خولەك، دهۆک 11:24 خولەك، گەرمیان 13:17 خولەك.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، "دوێنی سلێمانی تێکڕا کەمتر بویەوە بۆ شەش کاتژمێرو هەندێک ناوچەش پێنج کاتژمێر."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبونەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پشکی سلێمانی لە ٩٠٠ مێگاواتەوە بۆ ٧٥٠ مێگاوات کەمبوەتەوە."

بەپێی بەدواداچونەكەی عەلی حەمەساڵح "گرفتەکە لەوەدایە پێشتر لە هەرێمی کوردستانەوە ٤٣٠ مێگاوات دەفرۆشرایە کەرکوک و موسڵ، ئێستا کراوە بە ٨٣٣ مێگاوات."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو کارەبایەی دەدرێتە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، ٢٦٧٤ مێگاواتە، بەڵام ئەوەی دەفرۆشرێتە موسڵ و کەرکوک ٨٣٣ مێگاواتە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×