ساڵی رابردو زیاتر لە 9 هەزار توشبوی شێرپەنجە لە هەرێم تۆماركراون
  2023-02-04       483       
دیمەنێكی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ئاشكرایكرد، ساڵی رابردو زیاتر لە 9 هەزار توشبوی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان تۆماركران كە زۆترینیان لە هەولێرن.

ئاوێنە: د. چنارعەلی، بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2022دا نۆ هەزار و 61 توشبوی شێرپەنجە تۆمارکراون، کە زۆرترینیان لە هەولێرن و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: چوار هەزارو 304 توشبو لە هەولێر، سێ هەزارو 323 توشبو لە سلێمانی، هەزارو 434 توشبو لە دهۆك.

ئاماژەی بەوەشکرد، 10 جۆر شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبونەتەوە، باوترین جۆریان شێرپەنجەی مەمکە و دواتریش شێرپەنجەی کۆڵۆن.

هاوكات د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شێرپەنجە ئەگەر یەک حاڵەتیش بێت جێی نیگەرانییە، بەڵام تائێستا ئەو رێژەیەی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لە ژێر ستانداردی جیهانییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×