شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە، دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا
  2023-02-07       447       

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە لە دەروازەی سنوریی تەمەرچین ئاگاداركراونەتەوە كە بەهۆی زۆری و بەردەوامی بەفربارین، دەروازەكە بەڕوی بازرگانی و گەشتیاراندا داخرا.

ئاوێنە: سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی ئەوەشی وتوە"هەرچەندە لەدیوی هەرێمی کوردستان تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بەردەوامن لە راماڵینی بەفرو دۆخی هاتوچۆ تاڕادەیەک ئاساییە، بەڵام گرفتەکە لە دیوی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەو تا رێگه‌ی دیوی ئێران لە بەفر رانەماڵدرێت، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری دەستپێناکاتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"گەشتیاران و بازرگانانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، تا دۆخی هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە".

لەلایەكی دیكەوە سەردار مه‌لا ئیبراهیم، بەرپرسی تیمەکانی بەفر راماڵین رایگەیاند، "لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 30 سانتیمەتر بەفر له‌ حاجی ئۆمه‌ران باریوەو کۆی گشتی بەفربارینی ئەمساڵ گەیشتۆتە 3 مەتر و 45 سانتیمەتر."

راشیگەیاندوە"ئێستا رێگاکە لە بەفر راماڵدراوە، بەڵام لەدیوی ئێران رێگاکە لە بەفر رانەماڵدراوە و بەم هۆیەوەش دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران داخراوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×