بەشى پێشبینیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه، پله‌كانى گه‌رما له‌هه‌رێم به‌رزده‌بنه‌وه‌و كاریگه‌ریى ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ى ڕ‌وى له‌ناوچه‌كه كردوه كۆتایی دێت.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌شى پێشبینیه‌كان، لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو، کاریگەریى ئەو بارستە هەوا ساردەى ڕ‌وى لەناوچەکە کردوه کۆتایى دێت یان لاوازدەبێت.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "پلەکانى گەرما بەچەند پلەیەک ڕوو لەبەرزبونەوە دەکات، تێکڕاى بەرزبونەوەى پلەکانى گەرماش بەنزیکەى (5-7) پلەى سیلیزى دەبێت بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لەسەنتەرى پارێزگاکان بۆ سەروى 15 پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە".
له‌باره‌ىناوچە شاخاوییەکانیش ئه‌وه هاتوه، "پله‌ى گه‌رما له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ سەروى 10 پلەى سیلیزى به‌رزده‌بێته‌وه، لەم ماوەیەدا ئاسمان بەگشتى ساماڵ‌و پەڵە هەور ده‌بێت‌و سەبارەت بەنزیکترین کاتى پێشبینى لەکاتى نەگۆڕانى کەش بۆ بارانبارین، لەدواى 23ى مانگ دەبێت".