كارێكی محەمەد شیاع سودانی ناڕەزایەتی گەورەی ئێرانی لێکەوتووەتەوە
  2023-02-16       805       


محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزارەتی كارەبای عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای (جەنەراڵ ئیلیكتریك)ی ئەمریكیدا ئیمزا كرد بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای عێراق، ئەو هەنگاوەش ناڕەزایەتی گەورەی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی كارەبای عێراق لەبارەی یاداشتەكەوە رایگەیاند، چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، دەبێتەهۆی پەرەپێدانی سیستەمی كارەبا لەبواری وەبەرهێنان‌و زیادكردنی تواناو گواستنەوە‌و نۆژەنكردنەوە‌.

بەگوێرەی ئەم یاداشتە، وەزارەتی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكە توێژینەوە دەكات بۆ سودوەرگرتن لە غاز‌و دروستكردنی چەند وێستگەیەك، هەروەها گرێبەستی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
 
گرێبەستی حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكیی لە بواری كارەبادا، بۆ لایەنە شیعەكانی دۆستی ئێران جێگەی نیگەرانییە، هەندێك لە كارەكتەرەكانی ئەو لایەنانە دەڵێن لە  2003وە ئەمریكا لەڕووی وزەوە عێراقی خستوەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، ئەمە وایكردووە بەوتەی ئەوان عێراق نەتوانێت سود لە غازەكەی خۆی وەربگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×