عێراق؛ 16 كۆمپانیای ئینتەرنێت و مۆبایل، 25 ملیار دیناری باجی ساڵی رابردویان لایە
  2023-02-16       597       

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، 16 كۆمپانیای بواری ئینتەرنێت و مۆبایل لە عێراق باجیان نەداوەو بڕی زیاتر لە 25 ملیار دیناری ساڵی 2022یان لایە.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە كۆی 20 كۆمپانیای بواری ئینتەرنێت و مۆبایل كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی گەیاندنی عێراق هەیە، تەنها چوار كۆمپانیایان باجیان داوە، 16 كۆمپانیایان بۆ ساڵی 2022، باجیان نەداوە.

بەپێی بەدواداچونی ئەو پەرلەمانتارە، بڕی ئەو باجە كە لەلایەن ئەو چوار كۆمپانیایەوە دراوە سێ ملیار و 807 ملیۆن دینارە، لەكاتێكدا كە بڕی ئەو پارەیەی لەسەر ئەو 16 كۆمپانیایەی كە باجیان نەداوە، 25 ملیارو 254 ملیۆن دینارە.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە كە هیام یاسری، وەزیری گەیاندنی عێراق لە دەستبەكاربونییەوە فشارێكی زۆری خستۆتە سەر ئەو 16 كۆمپانیایە بۆ رادەستكردنی ئەو باجەی لەسەریانەو نەیانداوە.

ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە باج نەدانی ئەو كۆمپانیایانە لەكاتێكدایە كە "پێشوەختە پارەی کارتی موبایل و ئینتەرنێت لە هاوڵاتی وەردەگرن بەڵام باج نادەن!"

جەختیشی كردۆتەوە كە "بەشوێن ئەم دۆسیەیەوەم."

ناوی ئەو 16 كۆمپانیایەی كە باجیان نەداوە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×