پەرلەمانتارێک زانیاری نوێ لەبارەی قەبارە و وادەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە ئاشکرادەکات
  2023-02-17       450       


عەلی بەنداوی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بەمنزیکانە ڕەشنوسی یاسای بودجەی دارایی بۆ ساڵی 2023 لەلایەن حکومەتەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، ئەم بودجەیەش دەبێت گەورەترین لەمێژوی عێراقدا کە بڕەکەی دەگاتە 180 ترلیۆن دینار.
 
ئاوێنه‌: عەلی بەنداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سێشەممەی داهاتو ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر بودجە دەدات و هەمان هەفتە و ئەگەری هەیە چوارشەممە یان پێنجشەممە ڕەوانەی پەرلەمانی بکات، قەبارەی ئەو بودجەیەش گەورەترین دەبێت لە مێژوی عێراقدا و دەگاتە 180 ترلیۆن دینار".

وتیشی، "پەرلەمان ڕێککەوتوە کە مانگی (ئازار/3) دوا وادە بێت بۆ گفتوگۆکردن و تێپەڕاندنی بودجە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرابو ڕۆژی سێشەممەی ڕابردو پەسەندی بکات، بەڵام بەهۆی گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار، بودجە گەڕێنرایەوە بۆ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی دەستکاریکردنی نرخەکان".

ئەوەشیخستەڕو، "ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە نرخی بەرمیلێک نەوت لە نێوان (65-70) دۆلاردا بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بودجە هیچ کورتهێنانێکی نابێت، چونکە لە سەرەتای ساڵەوە پەسەند نەکراوە، هەربۆیە ئەو ماوەی سێ مانگەی بودجە تێنەپەڕێنراوە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجکردنی تەرخانکراوە دەبێتە دەروازەی بۆ کۆتاییهێنان بە کورتهێنانی بودجە و ئەمەش ئەوەیە کە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتنی لەسەر کراوە".

پێشتریش، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیران رایگەیاندبو، هۆکاری دواکەوتنی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ قەیرانی دۆلار دەگەڕێتەوە، بڕیاری حکومەت بۆ کەمکردنەوەی نرخی فەرمی دۆلار بوەتە هۆی دوبارە داڕشتنەوەی پرۆژەیاساکە بەپێی نرخی فەرمی نوێی دۆلار بەرامبەر بەدینار.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×