بەهۆی بومەلەرزەكانەوە سكاڵا لەسەر ئەردۆغان و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتەكەی تۆمار كرا
  2023-02-19       761       

پارێزەرێك لەسەر قوربانیانی بومەلەرزەكانی باكوری كوردستان و توركیا، لە دژی ئەردۆغان و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتەكەی سكاڵای تۆمار كرد.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، پارێزەر حسێن جەمشید، لەبارەی قوربانیانی بومەلەرزەكانی باكوری كوردستان و توركیا، لە داواكاری گشتی دادگای باڵا، سكاڵای لە سەر ئەردۆغان و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی كابینەكەی تۆمار كرد.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوە كردوە، بەرپرسیاری سەرەكی ئەو كەسانەی لە بومەلەرزەكاندا گیانیان لەدەستداوەو برینداربون، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارو هەروەها وەزیرەكانی ژینگە، كەش وهەوا، بیناسازی، ناخۆ، بەرگری، تەندروستی و گواستنەوەو گەیاندنن، بەو هۆیەشەوە سكاڵای لە دژیان تۆمار كردوە.

هەروەها ئەو پارێزەرە، سكاڵای لەسەر ئەو كەسانەش تۆماركردوە، كە لەنێوان ساڵانی 1999 تا 2023، سەرۆك شارەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ناوچەكانی مەڕەش، هاتای، دیلۆك، ئەدەنە، مەلەتی، عوسمانییە و رەحا، بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×