سایبەر سێکس‌و هەڕەشەو گێچەڵی ئەلیکترۆنی
  2023-02-19       2914       

دیار سەعدی

 

سایبەر سێکس بریتیە لەئەنجامدانی پڕۆسەیەکی سێکسی لەڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییەوە وەکو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە ڕێگاکانی ئەنجامدانی سایبەر سێکس بریتین لەنامە، کورتەنامە، ڤیدیۆ، وێنە، یان ڕاستەوخۆ لەبەرانبەر کامێرادا ئەنجام دەدرێت.

 

لەدوای کرانەوەی وڵاتانی جیهان بەڕووی ئینتەرنێتدا بەدیاریکراوی لەدوای ساڵی ١٩٨٣وە زۆرینەی وڵاتەکان وردە وردە ئینتەرنێتیان گەیشت بەدەست بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وڵاتی تونس یەکەم وڵات بوو ئینتەرنێتی گەیشتە دەست لەساڵی ١٩٩٢، پاشان ئێران‌و تورکیا ١٩٩٣ پاشان دوبەی‌و سعودیە ١٩٩٩ پاشان عێڕاق لەساڵی ٢٠٠٣دا پاشان کوردستان بەدیاریکراوی لە ٢٠٠٥-٢٠٠٦ هەروەها ٢٠٠٦-٢٠٠٧ . لەسەرەتادا ئەمە ئامڕازێکی نامۆ بوو کەمترین کەس لەشارێکدا ئینتەرنێتی لەدەستدابوو، کاتێک کەسێک پێویستی بەئینتەرنێت بوایە دەیتوانی سەردانی ئەو شوێنانە بکات کە هێڵی ئینتەرنێتی لێ دامەزراوە وەکو سەنتەرەکانی پەیوەندی و هتد ... بەڵام ئیدی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندیەکان لەنامەناردن بەشێوەی کورتەنامە (ئێسەمێس)و هەروەها پەیوەندی ڕووی لەکەمبوونەوە کرد، چونکە ئیدی ئامرازێک هاتە گۆڕێ ئیدی پێویستی نەدەکرد هەندێک سانسۆر کە لەسەر پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان هەبووە لەسەر ئینتەرنێت هەبێت جیاواز لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەوروپی کە لەو کاتیشدا توانای دیاریکردنی ناوچەکانیان هەبووە لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، بەڵام بۆ عێڕاق ئەمە کەمێک جیاوازترو کەش و هەوایەکی نالەباری هەبوو بەهۆکاری ئەوەی هەمووی چەند ساڵێک بوو عێڕاق ئازادکرابوو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ؛ ئیدی لە دوای ساڵی ٢٠٠٧ هاوڵاتیان بەڕووی ئەم ئامرازەدا کرانەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ بەکارهێنانیان زیاتر دەبوو ، کڕینی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر ڕووی لە زیادبوون دەکرد هەروەها کڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕووی لە زیادبوون دەکرد بە تایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆمپانیای فەیسبوک دامەزرا و یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی بەرفراوان بوو کە بە ڕووی جیهاندا کرایەوە کە تێیدا چەند کارێک دەتوانرا لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا ئەنجامبدرێت پێویستی بە سیمکارت و هەروەها مۆبایل نەبێت ؛ هیچ سانسۆرێک و هیچ چاودێریەکی ئەوەندە بەهێز و گەورەش نەبوو کە مەترسی گەورە لەسەر بەکارهێنەران دروست بکات ، کارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببونە جێگرەوەی ئامێرەکانی تەلەفۆن وەکو (ناردنی نامە، وێنە) بڵاوکردنەوەی (وتار، وێنە، ڤیدیۆ) هەموو ئەوەی پێویستی بوو تەنها ئیمەیڵێک بوو لەگەڵ هەندێک زانیاری کە دەتتوانی وەکو هەژمارێکی ساختەش ناوێکت بۆخۆت دروست کردباو سوودت لەبەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگرتبا، بەڵام ئیدی وردە وردە مرۆڤ وەکو پیشەی هەمیشەیی خۆی دەگەڕێت بەدوای دوولایەندا لەهەر بابەتێکدا ئیدی ئینتەرنێت و تۆڕی کۆمەڵایەتیش بێبەش نەبوون لەوەی کە بۆ کاری خراپە بەکاربهێنرێن ئەمەش وایکرد گۆڕەپانێکی گەورەبێت بۆ ئەو کەسانەی ئامانجیان خراپ بەکارهێنان‌و ناوزڕاندن‌و بڵاوکردنەوەی بابەتانێکە کە زیان لەناوو کەسایەتی بدات ئەم دیاردەیەش لە دوای ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠٢٠ دەستیپێکرد لەو کاتەشدا بێجگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک چەندین (ژووری قسەکردن) هەبوون لەبەنێوبانگترینیان پاڵتاک بوو کە زۆرینەی کوردەکانی تێدا کۆدەبوونەوەو هەر جارێک کەسێک لەسەر بابەتێکی جیاواز قسەی دەکردو هەندێکجاریش هەڕەشەو هەڕەشەکانی و جنێوو چەندان بابەتی دیکەی دیکە.

 

سایبەر سێکس چییە؟

سایبەر سێکس بریتیە لە ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی سێکسی لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیەوە وەکو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە ڕێگاکانی ئەنجامدانی سایبەر سێکس بریتین لە نامە ، کورتە نامە ، ڤیدیۆ ، وێنە . یانیش ڕاستەوخۆ لەبەرانبەر کامێرادا ئەنجام دەدرێت . زیاتر ئەنجامدانی سایبەر سێکس لە بەرانبەر منداڵندا ئەنجام دەدرێن بە تایبەت لە وڵاتانی : ئەمریکا ، ئەڵمانیا ، مەکسیک ، فلیپین ، تایلەند ، کەمبۆدیا ، سۆماڵ ، سوریا . هەروەها ئەو وڵاتانەی کە پارە بەسەریاندا زاڵە بە زوبانێکی ڕێکتر شوێنێک کە پارە تێیدا دەسەڵات دارە ؛ بیانیەکان زیاتر بۆ ئەوەی کە سایبەر سێکس ئەنجام بدەن پەیوەندی دەکەن بە گوندەکانی فلیپینەوە یەکێک لە ئەنجامدەران بڕی ٩٠٠٠ دۆلاری دابوو بە گوندەکانی فلیپین بۆ ئەوەی کە لەگەڵ منداڵەکاندا سایبەر سێکس ئەنجامبدات . بەشێک لە دایک و باوکەکان خۆیان منداڵەکانی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە بۆ ئەوەی پارە لەلایەن بیانیەکانەوە بەدەست بهێنن ؛ یەکێک لە قوربانیەکان کە تەمەنی خوار ١٨ ساڵان بوو بەم شێوەیە گوتی :

قوربانی : کاتێک دەبینم دایک و باوکم شەڕدەکەن لە بەرانبەر پارەدا ئەوا منیش ناچارم ئەم کارە ئەنجام بدەم ، بەشێکی زۆری منداڵانی گوندەکەمان کاری سایبەر سێکس دەکەن و قوربانی سایبەر سێکسن لە بەرانبەر پارەدا .

بەشێک لە قوربانیەکان تەنها بە بڕی ١٠ دۆلاری ئەمریکی سایبەر سێکس دەکەن لەگەڵ بیانیەکاندا کە تیایدا ئەمریکی و بەریتانی و ئەڵمانی تێدایە تەنانەت پۆلیس ئۆفیسەرێکی یۆنانیش دەستگیرکرا چونکوم پارەی دابوو بۆ سەیریکردنی ڤیدیۆی سایبەر سێکس یانیش سێکسی منداڵان کە زیاتر لە نێو وڵاتە هەژارەکاندا باوە ؛ لە ئێستادا سایبەر سێکس ئامرازێکی زۆر بەسوودە بۆ پێدۆفیلەکان .

 

پێدۆفیلەکان کێن؟

پێدۆفیل ، یان پێۆدفیلیا دەکەوێتە سەر یەکێک لە نەخۆشیە پارافیلیکیەکان (لادانە سێکسیەکان) بەو کەسە دەگوترێ پێدۆفیل کە ئارەزووی هەیە بۆ سێکس کردن لەگەڵ منداڵاندا؛ پێدۆفیلەکان هەمان ئەو کەسانەن کە ئارەزووی سایبەر سێکس دەکەن لەگەڵ منداڵاندا بە تایبەتی منداڵانی ئاسایی و بەشێک لە وڵاتانی هەژارنشینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەپێی یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ژمارە تایتڵی ١٨ی ٢٢٥٢ تایبەت بە سێکس لەگەڵ منداڵاندا یانیش بەکارهێنانی منداڵان بۆ کاری سێکس سزاکەی لە ١٥ ساڵ کەمتر نییە و لە ٢٠ ساڵیش زیاتر نییە . بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا سزاکە تاوەکوو ٣٠ ساڵ هەندێکجار تاوەکوو لەسێدارەدان دەڕوات . مێژووی سایبەر سێکس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ بە تایبەت لە وڵاتانی دەرەوە و ڕۆژئاواییدا . بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٠ وە بەتەواوەتی کوردستان و عێڕاقیشی گرتەوە و ئەوەتا دەبینین ڕۆژانە چۆن کەیسەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکەن ! چۆن چەندین کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن ، چۆن چەندین کەس دەربەدەر دەکرێن بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەک یانیش ڤیدیۆیەک کە هەموو هۆکاری ناردنی وێنەکانی بەهۆی متمانە و هەست کردن بە ئەمنیەت و خۆشەویستیەک بووە کە وا پێدەچوو هۆکارەکەی ئەوەبووبێت وا هەستکرابێت کە کۆتایی ئەم پەیوەندیە هاوسەرگیری دەبێت ! قوربانیەکان تاوانبار نین ، شایەنی کوشتن و لێدان و زیندانی کردن نین . ئەمانە تەنها هەڵەیەکیان کردووە . کردنی هەڵەیەکیش مانای کۆتایی هاتنی دونیا نییە ؛ مانای ئەوە نییە کە بێیت و خۆت بەدەستەکانی خۆت جەرگی خۆت بخەیتە نێو گۆڕەوە و ئیدی هەموو شەوێک هەموو ساتێک هەموو کاتێک بە ئازاری ئەوەوە بمریت و تەنها ڕۆحێک لە جەستەیەکدا بێت ئەگینا وەکو مرۆڤ مردوویت . پێش ئەوەی هەوڵبدەیت کارێک بکەیت کە دواتر پەشیمانی دادت نەدا بیر لە بێ ئەوی بکەوە ! بیر لەوە بکەوە ئەو کچەی بەتەمای کۆتایی بە ژیانی بهێنی بیر لە بێ ئەوی بکەوە بیر لە یادگاریەکان بکەوە بزانە چۆن دەبێت ؟! هەرچی بێت ئەو کچی تۆیە ، ئەو کوڕی تۆیە تەنها هەڵەیەکی ئەنجامداوە ، تەنها متمانەیەکی بە کەسێک کردووە کە وایزانیوە دەبێتە هاوبەشی ژیانی ! ئەگینا ئەمە ڕەوشتی کچەکەی تۆ ڕەوشتی کوڕەکەی تۆ نییە .

 

جۆرەکانی سایبەر سێکس 

١- قسەکردن : شێوازێکی زۆر نوێی قسەکردن نییە کە هاتبێتە نێو سایبەر سێکسەوە بەڵکو مێژووەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە دەکرا لە ڕابردوودا لە ڕێگەی ئیمەیڵینگەوە یانیش کورتە نامە و پەیوەندیەوە ئەنجامدرابا ، پڕۆسەکە پێکدێت لە باسکردنی شوێنە هەستیارەکانی جەستە و بابەتێک بۆ وروژاندنی هەستی بەرانبەر و هەردوولا .

٢- دەنگ : لە دوای سەرهەڵدانی ناردنی پەیامی دەنگی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە سەری هەڵدا کە تیایدا هەردوو کەسەکە لە ڕێگەی ناردنی پەیامی دەنگیەوە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەن .

٣- ژووری قسەکردن : دەتوانین ناو لەوە بنێین فلاش چاتەکان کە مێژوویەکی کۆنی هەیە و ڕۆژگارێک زۆرترین کەس لە هەرێمی کوردستان و عێڕاقدا بەکارهێنەری هەیە ئێستاش هەندێک کەس هەن کە فلاش چات بەکاردەهێنن .

 

هەڕەشەو گێچەڵی ئەلیکترۆنی چییە؟ 

بریتیە لە ئەنجامدانی هەڕەشە و ترساندن وە چاندنی تۆوی نا ئارامی لە دڵی بەرانبەردا لە بەرانبەر مەرامێکدا . هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی لە هەندێک کاتدا بە بلاکمەیڵ دێتە هەژمار کە تیایدا کەسی هێرشبەر چەند پەیامێکی هەڕەشە ئامێز دەنێرێت بۆ کەسی قوربانی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە یانیش کورتە نامە یانیش ئیمەیڵ ، هەندێکجار بە پۆستکردن و نوسینی هەڕەشەکە لە بیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .

 

بیۆ چییە؟

بریتیە لەو بەشەی کە دەتوانی وتەیەک یانیش کورتەیەک لە ژیانی خۆت بنوسیت بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی نوسینەکانی بەشی بیۆ لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ وشەدایە .

 

مێژووی هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی

مێژووی گێچەڵ و هەڕەشە ئەلیکترۆنیەکان بەشێوەیەکی گشتی بۆ دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەگەڕێتەوە . هەروەها زیاتر لە دوای ساڵانی ٢٠١٠ ئەم بابەتە تەشەنەی سەند و کۆمەڵگەکانی جیهانی گرتۆتەوە و ساڵانە بە سەدان کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن لەبەر ئەم گێچەڵ و هەڕەشە ئەلیکترۆنیانە .

 

جۆرەکانی هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی

چەند جۆرێک لە هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی هەن کە بەکارهێنانی زۆریان هەیە لەوانە نوسینی نامە ، پۆستکردن ، ڤیدیۆیی ، وێنەیی ، میمیس ، دەنگ . هەروەها ناردنی پەیامێک دەکرێت تەنها لە ڕێگەی یەک پلاتفۆڕمەوە بێت و هەندێکجاریش لە ڕێگەی چەند پلاتۆفڕمێکی دیکەوە ببێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×