دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی ئاشکرا کرا 
  2023-02-20       1452       

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئەمساڵدا بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکی داوەتە پارتی و داوای کردووە مەکتەبی سیاسیی هەردوو حیزب لەسەر ئەو بابەتە کۆببنەوە.

ئاوێنە: ئەم هەنگاوەی بافڵ تاڵەبانی دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی بووە، کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییش لە پەرلەمانی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردووە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "داوامان لە کاک بافڵ و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی کرد یەکێتی و پارتی گرفتەکانیان تێکەڵی هەڵبژاردن نەکەن، چونکە هەڵبژاردن پەیوەندیی بە حیزبەکانی دیکە و خەڵکیشەوە هەیە و تەنیا کێشەی پارتی و یەکێتی نییە."

وتیشی، "بافڵ تاڵەبانی بە پێشنیازەکە رازی بوو و دەستبەجێ داوای لە رەفعەت عەبدوڵڵا کردووە پەیوەندی بە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بکات و دەستپێشخەرییەکەی پێ بگەیێنێت، ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی پارتی دەکەین."

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئامادەیە لەسەر دیاریکردنی رۆژێک بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە و رێکبکەون.

 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×