فەرماندەیەکی باڵای عێراق بانگهێشتی دادگا کرا
  2023-02-20       449       

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە بەرژەوەبدی گیشتی، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵی بانگهێشت کرد.

ئاوێنه‌: دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە:" فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵی عێراق تۆمەتبارکراوە بەوەی بە بڕی حەوت ملیار دینار زیانی بە بەرژەوەندی گشتی گەیاندووە، لەسەر ئەو دۆسیەیەش خۆی و پێنج تۆمەتباری دیکە بانگهێشتی دادگا کراون ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" فەرمانی بانگهێشتکردنیان بە پێی ماددەی ٣٤٠ی یاسای سزادانی عێراقی بووە ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×