2023-02-21   271     
مهسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا رایگهیاند، با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیاڵمیدیادا زیاتر بەکاربهێنن. دهشڵێت: "لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی تویت دەکەم".
ئاوێنە: سێشەممە 21ی شوباتی 2023، کە هاوکات رۆژی جیهانیی زمانی دایکە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر نوسیویەتی: "رۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز دەکەم. پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه".
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا ئاماژە بەوە دەدات کە "با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین." دەشڵێت "لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی توویت دەکەم".
رۆژی 21ی شوباتی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی زمانی دایكە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكی جۆراوجۆر ئەو رۆژە بەرز رادەگرن. لە جیھاندا شەش ھەزار زمان ھەن، بەڵام زۆریان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە و زۆرترین خەڵك قسە بە 100 زمان دەكەن، زمانی كوردیش لە پلەی 59-یەمین زمانی جیهاندایە.