وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆڕت چارەسەرکرا
  2023-02-22       568       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک دەفتەری پاسپۆرتیان بەدەست گەیشتووە و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کارکردن لەسەر پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەندێک لە فەرمانگەکان تەواو دەبێت.

ئاوێنە: سەعد مەعن بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکردووە، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆڕت چارەسەر کراوە و پاکێجێکی نوێی گەیشتووەتە دەست بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕت. دەشڵێت، "بەهۆی کێشەی گرێبەستەکانەوە لە رابردوودا کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت دروستببوو."

سەبارەت بە پاسپۆڕتی ئەلکترۆنی سەعد مەعن ئاماژەی بەوەداوە، سەرەتای مانگی داهاتوو کارکردن لەسەر پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەندێک لە فەرمانگەکان تەواو دەبێت هیوادارن لە سەرجەم فەرمانگەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت کارەکانی بەئەلیکترۆنیکردنی پاسپۆرت بەخێرایی کۆتاییان پێبێت.

لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەراییەتیەکانی پاسپۆڕت تەنها دەیانتوانی مامەڵەی هاوڵاتیان رایی بکەن و بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆڕتەوە پێدانەوەی پاسپۆڕتی هاوڵاتیانیان ڕاگیرابوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×