ئه‌حمه‌د موفتی، بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاند، كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق كاتی خۆی نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می هه‌بوه به‌ڵام ئێستا كه‌میكردوه ئه‌وه‌ش به‌پێی سروشتی كێلگه‌كه و ئه‌و فاكته‌ره جیۆلیۆجیانه‌ی كه هه‌بوه سروشتی نه‌وته و كه‌مده‌كات.
ئه‌حمه‌د موفتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كێشه‌ی كرێكاران و كۆمپانیایه‌كی نه‌وت له سنوری كۆیه، رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا كۆبومه‌ته‌وه و داواكاریه‌كانیان ره‌وان و به‌پێی توانا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی نه‌وت كه هه‌بوه له ته‌قته‌ق كاتی خۆی نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می هه‌بوه، به‌ڵام ئێستا كه‌میكردوه ئه‌وه‌ش به‌پێی سروشتی كێلگه‌كه و ئه‌و فاكته‌ره جیۆلیۆجیانه‌ی كه هه‌بوه سروشتی نه‌وته و كه‌مده‌كات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌نده‌ی توانیبێتمان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌وێ كاریان كردوه 90%یان خه‌ڵكی سنوری كۆیه‌ن، هه‌روه‌ها 50%یان خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ن و هیچ كه‌سێكیش دانه‌مه‌زراوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه ناعه‌داله‌تیه‌ك هه‌بێت لە پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن، بۆیه بڕیارماندان به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی قائیمقامی كۆیه بۆ وردبینیكردن له داواكاری هاوڵاتیانی سنوره‌كه".
بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان باسی له‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته نه‌كرد له كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق به‌ڵام وتی، "رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زۆر زۆر زیاتره له رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت، ئه‌وا "رەنگە هەرێمی كوردستان تاوه‌كو ساڵی 2027 تەنها 240 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا به‌رهه‌مبهێنێت بۆ هەناردەکردن، چونکە بیرە کۆنەکان به‌رهه‌مه‌كانیان کەمدەبنەوە".