دوا بڕیاری بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە ئاشكراكرا
  2023-02-24       869       

ئەندامێكی لیژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سیاسەتی بانكی ناوەندیی عێراق نەهێشتنی دۆلاری نەختینەیە لە بازاڕەكاندا ئەوەش بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بە جۆرێك كە هاوڵاتییان پێویستیان بە دۆلار نەبێت ئەو كات بەهای 100 دۆلار، هەزار دینار زیاتر دەبێت لەو نرخەی كە بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری پێدەفرۆشێت.

ئاوێنه‌: د. بڕیار ڕەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە  راگەیاند، سیاسەتی بانكی ناوەندیی عێراق نەهێشتنی دۆلاری نەختینەیە لە بازاڕدا و دەیەوێت سەرجەم حەواڵەكان لە رێگای ئەو بانكانەوە ئەنجامبدرێن كە لە ئەمریكا متمانە پێكراوە لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراقیش چەند ڕێوشوێنی دیكە دەگیرێنەبەر.

راشیگەیاند، بۆ هاوڵاتییان كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان پابەندكراون كە دەبێت قیستەكان لە هاوڵاتییان بە دینار وەربگرن و هەر كەسێك گەشت بكات لە فڕۆكەخانەكان دۆلاری پێدەدرێت و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لە عێراق بڕیاربدرێت سەرجەم كڕین و فرۆشتنی خانوو، زەوی و ئۆتۆمبێل بكرێتە دینار.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، رەنگە لەسەرەتای پەیڕەوكردنی سیستمی بانكی و ئەلیكترۆنییەكەدا دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت، بەڵام دواتر بەهای دۆلار ئاسایی دەبێتەوە، ئەو كات بەهای 100 دۆلار كە لە بانكی ناوەندیی عێراق بە نرخی 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت بە هەزار دینار گرانتر لە دەرەوە بفرۆشرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×