جێگری سەرۆک کۆماری ئسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ئاشكرای ده‌كات كه ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌بانگهێشته‌كه‌ی شای سعودیه ده‌كات بۆ سه‌ردانیكردنی ڕیاز.
ئاوێنه: پاش ئاسایی بونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە بانگهێشتنامەکەی ڕه‌سمی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه بۆ سه‌ردانیكردنی وڵاته‌كه‌ی.
له‌وباره‌یه‌وه محەمەد جەمشیدی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری سیاسی لەتویتێکدا نوسیویەتی، لەنامەیەکدا بۆ سەرۆک ڕەئیسی، شا بن سەلمان "وێڕای پێشوازیکردن لەڕێککەوتنی هەردو وڵاتی برا، بانگهێشتی (ڕەئیسی) کرد بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیازو داوای بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوری‌و ناوچەییەکانی کرد."
جەمشیدی ئه‌وه‌شی نوسیوه، "سەرۆک کۆمار بەپێشوازی لەم بانگهێشتە جەختی لەئامادەیی ئێران بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هه‌ردو وڵات کردەوە".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، سعودیەو ئێران به‌چاودێری چین، رێککەوتنێکیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تێوانیان راگەیاند، کە لەساڵی 2016وە پچڕابو.