رونكردنەوەی تەندروستی هەرێم لەبارەی پەلەكردن یان دواخستنی منداڵبون لەبەر رێكەوتە سەرنجڕاكێشەكان
  2023-03-22       408       

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رونكردنەوە لەبارەی پەلەكردن یان دواخستنی منداڵبون لەبەر رێكەوتە سەرنجڕاكێشەكان و رۆژانی بۆنەو یادەكان دەدات و ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکان دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە، تەنها بە بونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە كاری لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانی كردوە، وتویەتی، تێبینی دیاردەیەك كراوە كە بریتییە لە پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبونی ئافرەتانی دوگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێکەوتە سەرنجڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنەو یادەکان بۆ نمونە وەکو (٣/٣/٢٠٢٣) یان (٢٣/٣/٢٠٢٣) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دوگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنها بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایكبون."

وتوشیەتی"بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەنجام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزکاریێك."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×