هه‌ینی, 16 ی ئایار , 2025
حکومەتی راسپاردە پارەکەی ئەمریکا بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشناکات
  2023-05-02       617       

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشبكرێت كە مانگانە ئەمریكا مووچەكانیان دەنێرێت، بەڵام حكومەتی راسپاردە دابەشیناكات و پرۆسەی دابەشكردنەكەی دواخستووە.

هەموو مانگێك لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا و تەنانەت چەند رۆژێك پێش دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان، ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت، كەچی حکومەتی راسپاردە دابەشیناکات و دوایدەخات و روونكردنەوەش لەبارەیەوە نادات.

لەو بارەیەوە، عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان  راگەیاند، “دواکەوتنی مووچەی لیوا هەوبەشەکان یەکەم جار نییە، لە کاتێکدا ئەمریکا مووچەی ئەو لیوایانەی خستووەتە ئەستۆی خۆی”.

عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وتی، “ئەمریکا مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت، بەڵام هەرجارە و بە بیانوویەک دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگەکانیان دوادەکەوێت، تەنانەت هەندێک جار دوای دوو مانگ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، لە کاتێکدا ئەمریکا هەموو مانگێک لە کاتی دیاریکراودا پارەی پێویست بۆ هەرێم دەنێرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×