پاش شهش مانگ له دهستبهكاربونی، سهید حهكیم هانهسورهیی، سهرۆكی شارهوانی ههڵهبجه، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، له پۆستهكەم لابرام. ئەو دەشڵێت: هەر لەسەرەتاوە سەنگەریان لێم گرت.. لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونمەوە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتوی ئیدارەی هەڵەبجەوە کە تەلەفونم بۆ دەکرا بەشێوەی ئەمرو نەهی قسەیان لەگەڵ دەکردم.
ئاوێنە: سهید حهكیم هانهسورهیی، سهرۆكی شارهوانی ههڵهبجه، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، "من لەحاڵەتێکی نائاساییدا پۆستی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەم وەرگرت، لەکاتێکدا باش دەمزانی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حیزبەوە پشتگیریم ناکرێت، بەڵکو لە چەندین شوێنەوە کەوتونەتە دژایەتی کردنم، ڕەنگە هۆکاری ئەوەش ئەوە بێت بنەماڵەکەم تەنها 'نیو سەدە' خەباتی لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەیەو، دیارە ئەو خەباتەش بایی ئەوە نەبوە شەرم و ڕێز بۆ ئەو حیزبە دروست بکات."
وتوشیەتی"جگە لەوەش لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونمەوە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتوی ئیدارەی هەڵەبجە کە تەلەفونم بۆ دەکرا بەشێوەی ئەمرو نەهی قسەیان لەگەڵ دەکردم، بێئاگا لەوەی کەرامەتی خۆم و سەربەرزی بنەماڵەکەم هی ئەوە نییە ئەو جۆرە مامەڵانە قبوڵ بکەم، لەبەرئەوە هەر لەسەرەتاوە سەنگەریان لێم گرت، ئەوەی ویستیان بیکەن کردیان و، لەکۆتاییدا لەو پۆستە لادرام."
هەروەها وتوشیەتی"سوپاس بۆ خوا شەش مانگی پڕ سەربەرزیم بەڕێکردو، لەو ماوە کەمەدا ئەوەندەی پێم کرابێت بەدڵسۆزیییەوە کارم کردوەو، سەربەرزی خۆم و بنەماڵەکەم بەڕوی خەڵکی شارەکەدا لە هەمو شتێک بەلاوە گرینگتر بوە."
دەقی رونكردنەوەكە:
«بەناوی خوای گەورە»
ڕونکردنەوە
هاوشاریانی خۆشەویستم لای جەنابتان ئاشکرایە من لەحاڵەتێکی نائاساییدا پۆستی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەم وەرگرت، لەکاتێکدا باش دەمزانی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حیزبەوە پشتگیریم ناکرێت، بەڵکو لە چەندین شوێنەوە کەوتونەتە دژایەتی کردنم، ڕەنگە هۆکاری ئەوەش ئەوە بێت بنەماڵەکەم تەنها ”نیو سەدە” خەباتی لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەیەو، دیارە ئەو خەباتەش بایی ئەوە نەبوە شەرم و ڕێز بۆ ئەو حیزبە دروست بکات! جگە لەوەش لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونمەوە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتوی ئیدارەی هەڵەبجە کە تەلەفونم بۆ دەکرا بەشێوەی ئەمرو نەهی قسەیان لەگەڵ دەکردم، بێئاگا لەوەی کەرامەتی خۆم و سەربەرزی بنەماڵەکەم هی ئەوە نییە ئەو جۆرە مامەڵانە قبوڵ بکەم، لەبەرئەوە هەر لەسەرەتاوە سەنگەریان لێم گرت، ئەوەی ویستیان بیکەن کردیان و، لەکۆتاییدا لەو پۆستە لادرام. ئاسایییە بەلامەوە، چونکە پۆستی سەرۆکی شارەوانیی ”هەڵەبجە“ تەکلیفێکی گەورە بو بۆ من. ئەوەندەی پێم کرا لەو ماوە کەمەدا کە لەوێ بوم بەدڵسۆزیییەوە کارم بۆ شارەکە کردوەو، بەشایەتی هەموان جێدەستم بە ناوبازاڕو زۆر شوێنی دیکەوە دیارە و دەرگای ژورەکەم و تەنانەت ماڵەوەشم بەوپەڕی ڕێزەوە بەڕوی هەرکەسێکدا کراوە بوە ئەگەر پێویستییەکی بەمن هەبوبێت و توانیبێتم لە چوارچێوەی یاسادا هاوکاری بکەم. لەسەرو هەمو ئەوانەوە ئەوەی بۆ من جێگەی خۆشحاڵییە پشتگیری و پشتیوانی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان بو لەسەرەتای دەستبەکاربونمەوە تاکو ئێستا، سوپاسی تاک بە تاکتان دەکەم. لەکۆتاییدا دەڵێم؛ سوپاس بۆ خوا شەش مانگی پڕ سەربەرزیم بەڕێکردو، لەو ماوە کەمەدا ئەوەندەی پێم کرابێت بەدڵسۆزیییەوە کارم کردوەو، سەربەرزی خۆم و بنەماڵەکەم بەڕوی خەڵکی شارەکەدا لە هەمو شتێک بەلاوە گرینگتر بوە.
براتان
سید حکیم سید نجیب هانەسورەیی