ژمارەی کورسیەکانی کوردو چەپەکان بەگوێرەی شارەکانی تورکیاو باکوری کوردستان
  2023-05-15       1630       

ئا: ئاوێنە

 

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی تورکیا، هاوپەیمانیی ڕەنج‌و ئازادی ٦٥ کورسی بەدەستهێناوە، کە ٦١ کورسییان بەر هەدەپە دەکەوێت‌و ٤ کورسیشیان بەر پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) دەکەوێت.

 

هاوپەیمانیی ڕەنج‌و ئازادی لەم شارانەدا پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کردو ئامارەکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

ئامەد: ٦٣%ی دەنگەکانی بە دەستهێناوەو ٨ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.

وان: بە بەدەستهێنانی ٥٥%ی دەنگەکان ٥ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە.

روحا: بە بەدەستهێنانی ٢٦%ی دەنگەکان ٤ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

مێردین: بە بەدەستهێنانی ٥٥%ی دەنگەکان ٤ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

جۆلەمێرگ: هەر ٣ پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە بەتەنها خۆی بەدەستیهێنا.

ئیدر: بە بەدەستهێنانی ٤٥%ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

شیرناخ: ٣ پەرلەمانتاری ئەو شارەی ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئێلح: ٦٠%ی دەنگەکان بەدەستهێناو لەکۆی ٥ پەرلەمانتار ٤ پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایەی ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

سێرت: لەسێرت پەرلەمانتارێکی لەدەستداو بە بەدەستهێنانی نزیکەی ٥٠%ی دەنگەکان ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

بەدلیس:  پارتی چەپی سەوز بەراورد بە خولی پێشوو لەبەدلیس پەرلەمانتارێکی زیاتری بەدەستهێناو بە بەدەستهێنانی نزیکەی ٤٠%ی دەنگەکان ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

مووش:  نزیکەی لە ٥٠%ی دەنگەکانی بەدەستهێناو ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

دێرسیم: لە ٤٤%ی دەنگەکانی بەدەستهێناو ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

چەولیگ:  پارتی چەپی سەوز لەچەولیگ ٢٥%ی دەنگەکانی بەدەستهێناو ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئاگری: ٥٥%ی دەنگەکانی لەئاگری بەدەستهێناو ٣ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

قەرس:  هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە قەرس بە بەدەستهێنانی سەدا ٢٨%ی دەنگەکان بوو بەیەکەمی ئەو پارێزگایەو دەنگەکانی لەدەنگی هەموو لایەنەکانی تر زیاتر بوون و لەئەنجامدا ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئەرزرۆم: هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە ئەرزرۆم بە بەدەستهێنانی ١٠%ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

دیلۆک: بە بەدەستهێنانی سەدا ٩%ی دەنگەکانی دیلۆک ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئیستەنبوڵ: هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە ئیستەنبوڵ نزیکەی ١٠%ی دەنگەکانی بەدەستهێناو توانی ١١ پەرلەمانتار رەوانەی پەرلەمان بکات.

ئەدەنە: بە بەدەستهێنانی ٩%ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

مێرسین: لە ١٣%ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئیزمیر: لە ۷.۵%ی دەنگەکانی بەدەستهێناو ۲ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

هاتای:  پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) کە پێکهاتەیەکی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییە لەژێر چەتری پارتی چەپی سەوزدا لەهاتای ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

کۆجالی: بە بەدەستهێنانی ٥.٦%ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

ئەنتالیا: پەرلەمانتارێکی ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

تونجەلی: پەرلەمانتارێکی ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×