لە قەزای سەیدسادق بەهۆی شەڕی نێوان دو خێزانەوە پێنج کەس برینداربون. سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، سێ لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی سلێمانی کراون و برینی دو بریندارەکەی دیکەیان سوکە.
ئاوێنە: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، لەبارەی شەڕەکەی ئەم ئێوارەیەی قەزای سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی بە روداوی راگەیاند،"بەهۆی شەڕی نێوان دو خێزانەوە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ بریندار لە قەزای سەیدسادقەوە کە برینداری گولـلە و چەقۆن گەیەندرانە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی؛ برینی یەکێکیان قورسە، چونکە گولـلە و چەقۆشی بەرکەوتوە."
سامان نادر وتیشی،"لەو شەڕەدا پێنج کەس برینداربون؛ سیانیان گەیەندراونەتە شاری سلێمانی."