وادەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێم دواخرا
  2023-05-24       374       

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، دواخستنی وادەی وەرگرتنی گەنمی لە سایلۆکان راگەیاند.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند:" بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئایار، گەنم لە سایلۆکان وەربگیرێت، بەڵام بڕیاردراوە رۆژی شەممە ٢٧ی ئایار وەک یەکەم رۆژ دەستبکرێت بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هۆکاری بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارێکی تەکنیکی و نەگەیشتنی سیدی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ سایلۆکانی هەرێمی کوردستان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×