ئاسایشی هەولێر كەسێكی لەسەر هەڕەشەو داواكردنی پارە لە ئافرەتێك دەستگیر كرد
  2023-05-24       382       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هێزەكانیان كەسێكیان لەسەر هەڕەشەی بڵاوكردنەەوەی وێنەی نەشیاو و داواكردنی پارە لە ئافرەتێك دەستگیركردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە هەولێر لە ماوەی ڕابردودا کەسێکی نەناسراو لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو و داوای پارەی لە ئافرەتێک کردبو."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای بەدواداچون لە بەرواری ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانمانەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی (ئاسایشی هەولێر)، توانیمان ناسنامەکەی ئاشکرا بکەین و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیرکرا و درایە دادگا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×