ئاسایش دەستگیرکردنی سێ گروپی دزیکردنی لە چەمچەماڵ راگەیاند
  2023-05-25       219       

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەند رۆژی رابردودا سێ گروپی دزیكردنی دەستگیركردون كە لە 13 كەس پێكهاتون.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەو تۆمەتبارانە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراون كە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری هەستاون بە دزیکردن لە ماڵان و دوکان و شوێنە گشتیەکان، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتیان.

وتوشیەتی، سەرجەم ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی دزیویانن پێکهاتبون لە ئۆتۆمۆبێل، ئاڵتون، پارەو مۆبایل.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تۆمەتبارەكان دانیشتوی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خوارو و ناوڕاستی عێراقن و لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×