پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2023-05-26       284       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی ناوچەكان تۆزێكی سوك دەبێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بارانێكی كەم دەبارێت و هەندێك كات هەورە تریشقەشی لەگەڵدایەو سبەینێش لە هەندێك ناوچە پلەكانی گەرما بە یەك پلە بەرزتر دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک لە کەش و هەروەها لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە سنورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت و هەندێک کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیك دەبن لەتۆماركراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و هەروەها لە زۆربەی ناوچەکان پلەكانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەڵام لە هەندێک شوێن بە نزیکەی 1 پلە بەرزتر دەبنەوە لەچاو تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 33، سلێمانی: 32، دھۆک: 32، کەرکوک: 37، ھەڵەبجە: 33، سۆران: 30، گەرمیان: 40 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×