بە بەهای نزیکەى پێنج ملیار دینار زەوی لە سلێمانی دەفرۆشرێت، "پارەکەی دەدرێتە پڕۆژە"
  2023-05-29       372       

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چوار ملیار و 644  ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی تەرخاندەکرێت لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، کە پرۆژەکان پێکهاتون لە کردنەوەی شەقام و کۆنکرێتکردن و دروستکردن و درێژکردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقامەکان و دابینکردنی قیری شل.

ئاوێنە: بە گوێرەی چەند فەرمانێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی درا.

گوژمەکە بریتییە لە چوار ملیار و 644 ملیۆن و 637 هەزار و لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بۆ جێبەجێکردنی 14 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، پرۆژەکان پێکهاتون لە کردنەوەی شەقام و کۆنکرێتکردن و دروستکردن و درێژکردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقامەکان و دابینکردنی قیری شل و سوتەمەنی بۆ کارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێکی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×