لە چەمچەماڵ 13 كەس بەتۆمەتی "تەقەكردن و نانەوەی پشێوی" دەستگیركران
  2023-05-30       308       

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 13 كەس بە تۆمەتی تەقەكردن و نانەوەی پشێوی لە چەمچەماڵ دەستگیركراون.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بەرەبەیانی رۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٩ لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان دو بنەماڵەدا دروست دەبێت و چەند کەسێک بەهۆی تەقەکردنەوە بریندار دەبن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانیان بە ماددەی (405) دەستگیرکرد ."

دەزگای ئاسایشی هەرێم وتوشیەتی"تۆمەتباران پێکهاتبون لە (13) کەس و دەستیشگیرا بەسەر سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامەو روبەڕوی یاسا کرانەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×